بانگخوازی
مەرجە کارەکانت لەدونیا بەرهەمیان هەبێ؟!
مەرجە کارەکانت لەدونیا بەرهەمیان هەبێ؟!

 ئەوەی لەسەر ئێمەی مرۆڤ پێویستە هەوڵدان و کارکردنە ، هەرکەس بەپێی توانای خۆی ، گرنگ ئەوەیە
نیەتمان پاک بێت و کارەکانمان بەپێی شەرعی خوابن،
زۆرجار لەوانەیە ئەوکەسەی کاری زۆر دەکات و هەوڵی بێ و چان دەدات ،بەڵام بەرهەمی ماندووبونی نابینێ لەژیانیدا خێری زۆر زیاتری دەست بکەوێت لەوانەی کارەکانیان بەرهەمیان دیارە.....
بۆ نموونە ئەوانەی کاتی خۆی شەهیدبوون ودەسەڵاتی ئیسلامیان نەبینی پاداشتیان زیاترە لەوانەی گەیشتنە دەسەڵات ئەوان بەشێک لەپاداشتیان لەدونیا وەرگرت شەهید لەبەهەشت وەری دەگرێ...
ئەوانەی قورئان زەحمەت فێر دەبن لەوانەیە خێری لەوکەسە زیاتر بێت کەزەحمەت فێری دەبێ،جونکە ئەوەی زەحمەت فێری دەبێ دەیان جار سوڕەت  و ئایەتێک دوبارە دەکاتەوە......هەرجارە پاداشتێکی تازە..
ئەوانەی بەجارێک قورئان لەبەردەکات تەنیا جارێک دەیڵێتەوە ،بەڵام ئەوانەی زەحمەت لەبەری دەکەن و زوو بیریان دەچێتەوە سەدان جار خێری موڕاجەعەی قوڕئانیان بۆ دەنوسرێ....
ئەو بانگخوازانەی کاری دەعوەدەکەن و بەهەرهەمی کارەکانیان دەبینن گەر توشی عوجب نەبن! خێری ئەوانەی بۆ دەنوسرێ کەشوێن یان دەکەون، ئەوانەشی زۆر دەعوەدەکەن و بەرهەمیان کەمە ،پاداشتی ئارامگری کەسنوری نیە ،پاداشتی هەوڵ وهیمەت بەرزی و دژایەتی کردن وئازار جێشتن لەپێناوی خوا بەدەست دێنن....
سەیری ژیانی پێغەمبەران بکە بزانە کامیان زۆرترن!
ئەوانەی دەسەڵاتیان پێ دراو خەڵکی زۆر دوایان کەوتن ؟یان ئەوانەی شوێن کەوتەیان کەم بوون و بێ هێزو بێ دەسەڵات بوون لەدونیا!!
بێگومان ئەوانەی بەرهەمی کاری خۆیان دیوە زۆرکەمترن لەوانەی نەیان دیوە....
کەواتە :دڵنیابە من وتۆ بۆ ئەوە دروستکراوین لەو دونیا کەمە هەوڵی خۆمان بدەین گەر بەرهەمی هەموو شوکری خوا دەکەین ولەخۆبایی نابین...
ئەگەریش زەحمەت کارەکانمان بەدەست هات ئارام دەگرین و ورە بەرزو هیمەت بەرز دەبین و پاداشتی قیامەت وڕەزامەندی خواو خۆشی و نیعمەتەکانی بەهەشت چاوەڕیمانن ...کەئەوەش ئامانجە سەرەکیەکیە...
هەمیشە ئەو ئایەتە لەخەیاڵت بێت:
[ وَقُلِ اعْمَلُوا فَسَيَرَى اللَّـهُ عَمَلَكُمْ وَرَسُولُهُ وَالْمُؤْمِنُونَ ۖ ]
 ئەى پێغەمبەر! بەهەموو ئەوخەڵکە بڵێ: کارى خۆتان بکەن، بێگومانبن کە خواى گەورەو، پێغەمبەرەکەیى و، موسڵمانان بەرهەمى کردەوەکانتان دەبینن، واتە: هەر شتێ بکەن خوا پێغەمبەرو ئیماندارانى لێ بەئاگا دەکات، هەر چەند بەدزیى و بەنهێنیش بیکەن [وَسَتُرَدُّونَ إِلَىٰ عَالِمِ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ   ] و بە تەئکید دەبرێنەوە لاى (خواى) زاناى نادیارو دیار [ فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ] ئەوسا بەهەر کارێ کردوتانە ئاگادارتان ئەکات. 

ئا:طاهر عثمان وەرتی
784 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/8/2022 1:39:39 AM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.