بانگخوازی
قۆستنەوەی دەرفەتەکان بۆ خزمەتکردنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام
قۆستنەوەی دەرفەتەکان بۆ خزمەتکردنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام

چیرۆکێکی زۆر کاریگەر پیاوێک دەیگێڕێتەوە دەڵێ ئەم بەسەرهاتە ڕاستەو وخاوەن بەسەرهاتەکە هاوڕێمەو متانەم پێیەتی کە درۆ ناکات وڕاستی دەڵێ : 

هاوڕێی منداڵی وگەڕەک وخوێندنم ( الفريق ركن طيار محمد عبد المحسن الفهد السعدون لە عیراق) وئیستا نیشتەجێی شاری ریازە وماڵی وخانوویەکی هەیە لە عەممانی پایتەختی ئوردن.
ئەبو ئەحمەد دەڵێ : دەچووم بۆ مۆسکۆ لە سەردەمی یەکێتی سۆفێت بۆ مەشق کردن وزمانی ڕوسیم دەزانی ، لەو سەردەمەدا هەر موسڵمانێکی ڕوسی قورئانی بێ بوایە ئەوا تاوانبار دەکراو سزاکەی بریتی بوو لە سێدارەدان بوو .
وقەدەغە کرا کە قورئان ببرێت جگە لەوەی بۆ بەکارهێنانی شەخسی نەبێ ولەسەر پاساپۆرتەکە دەنوسرا بۆ ئەوەی ببێتە گرنتی تا بیگەڕێنێتەوە لەگەڵ خۆی ، بەڵام بە هۆی سەربازیەکەمەوە چەند قورئانێکم لەگەڵ خۆم دەبرد ودەمپێچایەواە بە ناونیشانی فەرهەنگی زمانەوانی نیشانم دەدا.
جارێک چوومە بازاڕ پیاوێکم بینی لە خەڵکی قەوقاز دەچوو بە ڕیشە درێژو تەنکەکەی کەلەرمی دەفرۆشت لە خۆمەوە حەزم کرد لێی نزیک ببمەوە قسەی لەگەڵ بکەم!!
کاتێک لەبەردەمی دانیشتم وسڵاوم لێ کرد ئەویش سەیری لای ڕاست وچەپی کرد وپاشان بە ترسێکی پڕ لە خۆشی وەڵامی سەلامەکەمی دایەوە وهەستم بە درەوشانەوەی دەم وچاویم کرد.
وتی : موسڵمانیت؟
وتم : بەڵێ
وتێگەشت کە جوتیارێکی سادەیە وپرسیارم لێ کرد : ئایا قورئانت هەیە؟
بە دڵخۆشی وشانازیەوە بەڵێ وپاشان بە گەردن گەچی دەستی کرد بە خوێندنی ( اعوذ بالله من الشیطان الرجیم) و (بسم الله الرحمن الرحیم) وسورەتی (قل هو الله احد) و (قل اعوذ برب الفلق) و (قل اعوذ برب الناس). 
پێم وت مەبەستم قورئانت هەیە؟ 
وتی : نەخێر!
وتی : تۆ لاتە؟
وتم : بەڵێ بەڵام ( قەبارەی مامناوەندە) ولە گیرفانم دەرمهێنا.
ئیشارەتی بۆ کردم کە بیشارمەوە!!!
پاشان دەستی برد بۆ یەکێک لە کەلەرمەکان وبە شێوازێکی کاراتی کونێکی گەورەی کردە کەلەرمەکە وپاشان کونەکەی بە چەقۆ چاک و قوڵ کرد وقورئانەکەی بردو خستیە نێو کونەکەو وپاشان دەمی کونەکەی گرت وبە جل وبەرگەکەی پێچایەوە!!!
وتم چەند ژمارەیەکیتر قورئانم لایە.
وتی سبەینێ یەکتری دەبینینەوە!!
بۆ ڕۆژی تواتر ڤورئانەکانم هێنا و وبینیم چەند پیاوێکی لە لایە و هەریەکەیان کەلەرمێکی ئامادەکردوە ، وقورئانەکەیان لێ وەرگرتم وزۆر سوپاسیان کردم ، وتەنها خوای گەورە دەزانێ کە چەند دڵخۆش بوون.
زۆر گریام وسوپاسی پەروەردگار بووم کە ئەم کارم تەنها وتەنها لە بەر خاتری خوایە، بەمشێوەیە لە هەموو سەردانێکم چەندین قورئانم دەهێنا لە قەبارەی گەورەتر.

٭ سوپاس وستایش بۆ پەروەردگار
٭ برا - خوشکی بەڕێزم هەست بەو نیعمەتە دەکەیت لە هەر شوێن
٭ وجێگایەکیت قورئانەکەت لەگەڵەو بە ئازادی ...
٭ بەڵام مەخابن قورئانەکان تۆزی چەندین ساڵی بەسەرە
٭ هەڵسوکەوتمان دورە لە قورئان 
٭ تەنها بە ناو موسڵمانین 

وەرگێڕان : شێرزاد سید زادە
604 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/30/2022 1:40:56 PM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.