دەتەوێ بەختەوەربی؟؟
دەتەوێ بەختەوەربی؟؟
ئیمامی شافیعی ڕەحمەتی خوای لێبێت
دەفەرموێ:
بۆ ئەوەی ببیتە بەختەوەرینی خەڵک هەرکاتێک دڵت خۆش بوو سوپاس وشوکری خوا بکە ، وەکاتێک دڵت تەنگ بوو توشی ناخۆشی بووی ئارام بگرە...
بێ دەنگیت بکە بەکاتی بیرکردنەوە ، وەقسەکردن بکە بەیادی خوا ، وەژیان بکە بە گوێڕایەڵی خوا..
وەکو باڵندە وابە هەموو بەیانی و ئێوارەیەک ڕۆزی خۆی بۆ دێت و خەمی بەیانی نیە..
وەکەس ئازار مەدە تادڵت وەکو مرواری وابێت پاک..
ڕق وکینە لەدڵتدا هەڵمەگرە..
لەدونیادا وەکو ڕێبوارێک یان غەریبەیەک بژیێ..
نوێژ بکە وەکو کەسێک کە کۆتا نوێژیەتی و فریای نوێژی تر ناکەوێ..
بخەوە و ڕاکشێ وابزانە شەهیدبووی.
قسەیەک مەکە دوایی ناچاربی عوزری بۆبێنیەوە.
لەبیرت نەچێ [حسبنا الله ونعم الوكيل]
ئاگر دەکوژێنێتەوە و لەئاگرت ڕزگارت دەکات و لەخنکان دەتپارێزی و ڕێگات پێ نیشان دەدات....
و.طاهر عثمان وەرتی
|