مرۆڤە باشەکان ناگۆڕدرێن
مرۆڤە باشەکان ناگۆڕدرێن
ـ کەسانی پاک، ئاکار و تایبەتمەندییان ناگۆڕێت، با بارودۆخیشیان بگۆڕێت !
ـ کەسی سەخاوەتمەند و بەڕێز، هەربەسەخاوەتمەندی و بەڕێزی دەمێنێتەوە، ئەگەر هەژاریش بکەێ !
ـ کەسی لێبووردە، هەربەلێبوردەیی دەمێنێتەوە، ئەگەرچی ستەمیشی لێبکرێت !
ـ هەندێ ڕوخسار، جوانن هەتا لەکاتی سەرزەنشتکردنیشیدا، هەندێ ڕوخساریش گوماناوین، هەتا لەکاتی زەردەخەنەکەشیدا !
ـ جوانی لەقوڵایی دەروونەکانەوە هەڵدەقوڵێت، پەیوەندی بە دابەشکردنی جۆری ڕوخسارەکانەوەنیە!
ـ هەرکەسێ بە بەخشین و دابەشکردنی گوڵ ڕاهاتبێ، هەندێ لەبۆن و بەرامە بەدەستیەوەدەمێنێتەوە .
ـ هەتا بەردەوامیش بی لەسەر ئەنجامدانی کاری خێر و چاکە، کاریگەریەکەی هەر پێتدەگاتەوە، با دوای ماوەیەکی زۆریش بێت !
و.حەسەن مەحموود
|