بەختەوەری لەچیدایه؟!
بەختەوەری لەچیدایه؟
ئەوەندەت لە دونیادا بەسە قورئانێکی پیرۆز ، ماڵێکی نەرم وئارام ، کەل و پەلێکی کەم ، پەرداخێک ئاو و کولێرەیەک ، پۆشاکێکی پاک ، خۆدابڕین لەخەڵک جیهانێکە بۆ بیرکردنەوە، چارەسەر و شیفا لەدەرمانخانەی یادی خوادایە ، کاتێک بەیانیت لێ داهات و له گوێڕایەڵی خوادابیت، دەوڵەمەندیت لەدڵت دابێت، دڵنیابی لە نهێنیەکانت و پارێزراوبن ، ڕازی لەکار و کاسبیت، ئەوە تۆ بەختەوەریت دەست کەوتوە و زیاتریشت دەست کەوتووە و گەورەییت بەدەست هێناوە ، بزانە دونیا فریودەره ئایا بۆ دونیایێکی کاتی و لەناوچوو خەفەت دەخۆی ؟!
ئایا بەهەشتی خاوەن میوەی نزیک و خۆشت بیر چووە؟! ئایا ژیان لەخۆت تەسک دەکەیەوە و خۆت ناڕەحات دەکەی کە اللە پەروەردگارتە!!
ئایا دەگری کەخوا بەسە بۆت ! خەمەکان دەڕۆن بەسوجدەیەک ، وەخۆشیەکان بەدوعایەک دێن. لەشساغی کەبەردەوام بێت هەستی پێ ناکەی ، وەکاتێک لاشت ساغ نیە ئەوکات هەستی پێ دەکەی..
سوپاسی خوا بکە هەمیشە..
دانیشتن دوای سەلام دانەوە لەنوێژی فەڕز لەگەورەترینی ئەوکاتانەیە کە تێیدا ڕەحمەت و میهرەبانی خوای تێدا دەدەبەزێ و پەلەمەکە و هەڵمەستە بڵێ " استغراللە" تەسبیحات بکە و ئایەتی الکرسی بخوێنە و بزانە تۆ لە میوانداری خوای میهرەباندای(فإذا فرغت فانصب وإلى ربك فارغب ) کاتێک لەکاری دونیایی بویەوە ڕامەوەستە لەبەندایەتیدا خۆت ماندوبکە و حەز و ئارزوو و خۆشی پشودانت هەڵبگرە بۆلای پەروەردگارت..
ئەوە هەنگاوێکە بەرەو بەهەشت......
و.طاهر عثمان وەرتی. .
|