وتە جوانەکان
ووتە جوانەکان
* تاکە کەسێک کەهەمیشە خۆم لەبەرامبەریدا بچوک دێتەبەرچاو..ئەو کەسەیە کە خراپەم بەرامبەری کردووە، کەچی تا ئێستاش هەر بەباشی و ڕێزەوە مامەڵەم لەگەڵ دەکات.
* گەر مرۆڤێکی ڕاستەقینەت بینی، هەرگیز مەهێڵە لە ڕۆحی تۆدا ئاوابێ، چون ڕۆژێک لەڕۆژان دەبێتە هاوڕێ و دڵنیایی بۆ ڕوحت.
* چاکە نەبینین، وەک ئەو نابینایە وایە کە دوای چاک بوونەوەی چاوەۆانی داردەستەکەی دەشکێنێت،!!
* ڕێزی تو بۆ خەڵکی ئەوە ناگەیەنێت کەپێویستت پێیانە، ئەمە ڕەوشتی تۆیە تەنانەت گەر ئەوان شایەنیشی نەبن.
* ئارامی ئەوەیە کە بەگوێی ژیاندا بچرپێنێت وبڵێیت هەرگیز چۆک بۆ نائومێدی دانادەم مادام خودام هەیە.
* ڕێگاکان بەتەنها هی تۆن، ئەکرێ یەکێک لەماوەیەکدا هاوڕێت بێت، بەڵام ئەوەی دەبێ تەواوی ڕێگاکە ببڕێت بەتەنها خۆتی.
* خراپترین دوژمنەکان، ئەوەیانە کەڕۆژێ لەڕۆژان هاوڕێت بووە!
* دنیا چەندە جوانە بەئامادەبوونی دڵەپاک و بێگەردو بێ خەوشەکان ڕاستگۆیی وخۆشەویستی و وەفاو ئەمانەت و دڵسۆزی بنەماکانی ئەون.
* ئێمە لەپێنوسی ڕەنگەکان دەچین، لەوانەیە ڕەنگی دڵویستی تۆ نەبم، و لەوانەشە ڕەنگەکانی تریش لەگەڵتا نەگونجێن، وەلێ بۆ تەواوکردنی نیگارەکە ڕۆژێک دێت پێویستمان بەیەکتری بێ.
* خۆت تووشی خۆشەویستی مەکە، چون قازیەک هەیە ناوی بیرکردنە هیچ کات ڕەحم بەکەس ناکات !
* ژیان بەگریان دەست پێدەکات و دوای مردنیش ئەوانی تر بۆت دەگرین لەو نێوانە دۆزینەوی شادی هێندە ئاسان نابێت.
*هەرشتێک بۆخۆت پێت خۆش نیە کەسی تری پێ ئازار مەدە.
وەرگێڕان( ئاوارە)
|