گەشەپێدانی مرۆیی
هۆڕمۆنی بەختەوەری

هۆڕمۆنی بەختەوەری...

هۆڕمۆنێکە، خوای میهرەبان لەجەستەی مرۆڤدا بەدیهێناوە، پێیدەوترێ: (ئەندرۆفین).
پێکهاتەیەکی کیمیایی سروشتییە.
هەرکاتێ ڕێژەی ئەم هۆڕمۆنە لەجەستەی مرۆڤدا بەرزبۆوە، مرۆڤ هەست بەبەختەوەری دەکات، هەرکاتێکیش ڕێژەکەی کەمیکرد، ئەوکەسە هەست بە دڵتەنگی و خەمۆکی دەکات. پێشی دەوترێ :
 (ئاوی ژیان).
سودەکانی:
۱. هەستکردن بە ئارامی و بەختەوەری.
۲. ئازارەکان دەکوژێت.
۳. یارمەتی ساڕێژبوونی برینەکان و چاکبوونەوەی نەخۆشەکان دەدات.
بۆیە دەبینین هەندێ کەس زۆر زوو چاکدەبنەوە، بەپێچەوانەی هەندێ کەسی دی کەتووشی هەمان نەخۆشی بوون.
٤. ئاستی ئەدای سیستمی بەرگری لەش بەرزدەکاتەوە.
٥. هەستێکی خۆش بەرامبەربەژیان و لەش سوکی وچالاکی بۆلەش دەخولقێنێ.

چۆن وادەکەی ئەوهۆڕمۆنە لەناو جەستەتدا کاربکات ؟
۱. لەباوەشگرتنی مناڵ و یاریکردن لەگەڵیان.
۲. دانیشتن لەگەڵ خێزان و هاوڕێیان.
۳. دانیشتن لەگەڵێزان لەسەریەک سفرە.
٤. خوێندنەوە و ئاگاداربوون لە شت.
٥. پێکەنین وهاوکاریکردنی کەسانی دی.
٦. کەسێکی ئەرێنی بی.
۷. خواردنی ئەوخۆراکانەی ڤیتامین (B6)یان تێدایە، وەکو سپێناغ، سیر، قەڕنابیت، کەرەوز، ماسی، گۆشت و مریشک، نانی بۆر.

چەندئامۆژگاریەک، ۆ بەرزکزدنەوەی ڕێژەی ئەوهۆڕمۆنە: 
۱. تەنها لەگەڵ ئەوکەسانەدا دانیشە، کە خۆشتدەوێن.
۲. نوێژ، لەکاتی خۆی دوامەخە.
۳. ئەم وتەیە زۆردووبارەبکەوە:
(ﻻ حول وﻻ قوة إﻻ بالله)
ـ سینەت ئاسودە دەکات.
ـ بارودۆخت باش دەکات.
ـ باری قورسی سەرشانت سوک دەکات.
٤. زۆرداوای لێخۆشبوون(الإستغفار)بکە چونکە ڕۆزی و ڕزگاربوون و زانستی سودبەخشی پێوەیە.
٥. زۆر سەڵاوات بۆپێغەمبەرﷺ بنێرە، چونکە لەترازوی کردەوەکاندا زۆر قورسە، گوناهوتاوان دەسڕێتەوە، دڵەکان ڕۆشن دەکاتەوە، فەزڵی زۆر وگەورەشی هەیە.
٦. ڕووت خۆشبکە بەرامبەربەخەڵکی، خۆشەویستییان بەدەست دەهێنی، بەنەرمی لەگەڵیان بدوێ، خۆشیاندەوێی.
۷. هەمیشە لەیادتبێ کە ئەوەی لەمێشکدا دەیچێنی، لەژیان وجەستەتدا دەیدوریەوە.
٨. هەرگیز چێژ لە خۆشی و بەختەوەری نابینی، مەگەر دابەشیکەی لەگەڵ کەسانی دیکەدا !

پەیڤێک بۆ خۆشەویستان:
هیچ کەسێ نیە ژیان فشاری بۆنەهێنابێ، لەسەرزەویەک دەژین، بۆتاقیکردنەوە بەدیهێنراوە، پێغەمبەرانیش(سەلامی خوایان لەسەر) لەوتاقیکردنەوانە بێ بەش نەبوون.
٭ زۆر سوپاس بۆئەوکەسانەی عوزر و بیانومان بۆدێننەوە،بەرلەوەی خۆمان داوای لێبوردن بکەین.
٭ بۆئەوکەسانەی لەبارودۆخمان تێدەگەن، بەرلەوەی بۆیان باسبکەین.
٭ بۆئەوکەسانەی سەرەڕای عەیب و ناتەواویەکانیشمان، هێشتا خۆشیان دەوێین.
٭ زۆرسوپاس بۆئەوکەسانەی هەوڵی دڵخۆشکردن و بەختەوەریمان دەدەن.

و: حەسەن مەحمود قادر

1363 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/29/2021 1:14:44 PM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.