متمانە بە خۆ بوون
متمانە بە خۆ بوون
- دەگێڕنەوە دوو ھەڵۆ بە دیاری بۆ پاشایەک دەنێرن.
- شایەنی باسە ئەم دوو ھەڵۆیە زۆر جوان و سەرنجی پاشای زۆر
ڕاکێشا بوو.
- پاشا ئەم دوو ھەڵۆیەی دایە دەستی باشترین فێرکارو پەروەردو
بەخێوکەری ھەڵۆ بۆ ئەوەی فێری فڕینیان بکات.
- دوای چەند مانگێک فێرکاری ھەڵۆکان ھات وبە پاشای وت یەکێک لە
ھەڵۆکان زۆر بە باشی وجوانی بە ئاسمانا دەفڕێت وشەقەی باڵی دێ،
بەڵام ئەوی دیکە لە سەر لقی درەختەکە ناجوڵێت و بە جێی ناھێڵێ.
- پاشا باشترین پزیشکی فێتەرنەری لە ھەموو وڵات کۆکردەوە بۆ
ئەوەی بزانن ھۆکاری نەفڕینی ھەڵۆکە چیە؟!
- بەڵام ھیچ لە پزیشکەکان نەیانتوانی ھانی ھەڵۆکە بدەن بۆ فڕین!!!
- پاشا ھەموو ھۆکارە و ڕێگاکانی گرتە بەر بۆ ئەوەی ھەڵۆکە بفڕێت
بەڵام سوودی نەبوو.
- پاشا بیرۆکەیەکی بۆ ھات بریتی بوو لەوەی: " پێویستە پشت بە
کەسێک ببەستم لە سروشتی ژیانی لادێ بزانێ، بۆ ئەوەی ئەم
کێشەیە چارەسەر بکات".
- خێرا فەرمانی دەرکرد ھەر ئیستا جوتیارێک بھێنن.
- بۆ ڕۆژی دواتر بینی ھەڵۆکە لەسەر باخچەکەدا کۆشکەکە دەفڕێ، زۆر
دڵخۆش بوو.
- بە پاسەوانەکەی وت: جوتیارە زیرەکەکەم بۆ بھێنن کە توانی ئەم
ھەڵۆ بفڕێ و کەسانی دیکە نەیانتوانی ئەم کارە بکەن!!!
- جوتیارەکەی ھێنا ولە بەردەم پاشا وەستا.
- پاشا لێپرسی: " چۆن توانیت وا لە ھەڵۆکە بفڕێ!!!*
- جوتیار بە ئەوپەری متمانەوە وتی: کارەکە ئاسان بوو بریتی بوو
لەوەی لقی ئەو درەختەی ھەڵۆکە لەسەری وەستابوو بڕیم وخێرا
ھەڵۆکە دەستی کرد بە فڕین.
عیبرەت لەم چیرۆکە:
* ھەموومان بۆ ئەوە دروست بووین بفڕین .... تا لایەنی بەھێزی
خۆمان بدۆزینەوە وسوودی لێوەربگرین لە ژیاندا.
* وابەستە بوونمان بە شتێکی دیاری کراو بە ھۆی ترس و بێ
متمانەیی بە خۆمان وامان لێ دەکات ھەنگاو بۆ پێش نەنێین،
ودەرفەت لە دەست بدەین.
* دەبێت لە ئەمڕۆ ئەوە فێر بین لقی درەختەکان ببڕین کە بونەتە
کۆت وزنجیر بۆ خەونەکانمان و بفڕین بۆ ئاسۆیەکی گەش بەرەو
سەرکەوتن وھیواو ئاواتەکانمان.
* دەبێت دڵنیابین ئەگەر ویستمان بفڕین و شەقەی باڵەکانمان لە
ئاسمان لێ بدین، دەبێت بڕیار بدەین جورئەتی ئەوەمان ھەبێت
واز لەو شوێنە بھێنین لەسەری وەستاوین ( بە مەڕجێک شوێنەکە
خراپ ونابەجێ وناپەسەند بێت وڕێگر ێت لە خەونەکانمان).
کەواتە کەسایەتیت بەھێز بکە و گەشەی پێ بدە
ئامادەکردنی: شێرزاد سید زادە
|