گەشەپێدانی مرۆیی
بیروباوەڕە نەرێنیەکانمان و کاریگەریان
بیروباوەڕە نەرێنیەکانمان و کاریگەریان:

ـ دەڵێن: (پارە و سامان دونیا و ژیانی پیسکردووە).
٭ خوای میهرەبان فەرموویەتی:
(ماڵ و مناڵ جوانی ژیانی دونیان) !
ـ دەڵێن: (ڕوومەدە بەکەس).
٭ خوای میهرەبان فەرموویەتی:
(بەڕاستی باوەڕداران برای ڕاستەقینەی یەکن) !
ـ دەڵێن: (توندبە لەگەڵ خەڵکیدا).
٭ خوای میهرەبان فەرموویەتی:
(ئەگەر توڕەو قسەڕەق و بێ بەزەیی بویتایە ئەوا هەموویان بڵاوەیان دەکرد لەدەورت) !
ـ دەڵێن: (وازلەخەڵکی بێنە، ئاگات لەخۆتبێت بەسە).
٭ خوای میهرەبان فەرموویەتی:
(یارمەتی و کۆمەکی یەکتری بکەن لەسەر چاکەوخواناسی، نەکەن یارمەتی و کۆمەکی یەکتری بکەن لەسەر گوناو دەستدرێژی) !
ـ دەڵێن: (بیزار و پەست و بێ هیوام).
٭ خوای میهرەبان فەرموویەتی:
(ئاگاداربن، دڵەکان هەر بەقورئان ویادی خودا خۆشنود دەبن و دەحەوێنەوە) !
ـ دەڵێن: (خزم وکەس وەکو دووپشکن).
٭ خوای میهرەبان فەرموویەتی:
(کەسەنزیکەکانت لەپێشترن بۆ چاکبوون و چاکەکردن لەگەڵیاندا ) !

بەڕاستی بیروباوەڕەپوچەکانمان، عەقڵ و مێشک و دەرونمان تێکدەدەن.
پەیوەندیەکۆمەڵایەتیەکانیش لەبەریەک هەڵوەشاون بەهۆی ئەوبیروباوەڕە نەخۆش و ناتەندرووستانەمانەوە !

و: حەسەن مەحمود قادر
807 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/14/2021 5:54:02 PM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.