گەشەپێدانی مرۆیی
چەند ڕێسایەک، لەوانەیە ژیانت بگۆڕن
چەند ڕێسایەک، لەوانەیە ژیانت بگۆڕن

١. شاردنەوەی نهێنی: یەکێکە لەڕەوشتەکانی جیابوونەوە.
۲. بەهێزبە، بۆئەوەی هیچ کەس بەزەیی پێتدانەیەتەوە.
۳. زێدەڕەوی مەکە لەخۆشەویستیت بۆ خەڵکی بۆئەوەی نەشکێنرێی.
٤. لەهەمووشتێکدا میانڕەوبە، تەنها عیزەتی نەفست نەبێ،لەوەیان یاخی بە.
٥. لەبارەی منەوە مەبیستە، بەڵکو لەمنەوە ببیستە.
٦. بەوئەندازەی دەتەوێ بەختەوەربی، قورئان بخوێنە.
۷. کە تۆ کاتێکت نیە بۆمن، منیش شوێنێکم نیە بۆتۆ.
٨. گەر ڕێزت بەدی نەکرد لەدڵی ئەو کەسەی خۆشتدەوێت، بڕۆ جێیبهێڵە.
۹. ئەوشتەی ناتەوێ بۆتۆ ڕوبدات و بەسەرتبێت، کەسانی دیکەی پێ ئازار مەدە.
١٠. هەرگیز لەودەرگایە مەدە، کە بە ویستی خاوەنەکەی داخرابێت.
١١. دڵنیابە کە ڕۆژگارت ناگەڕێتەوە، کەواتە چی دڵخۆشت دەکات ئەوەبکە.
١٢. بەڕاستگۆیی و ڕاشکاویت هەموو دونیا لەدەستبدە، بەڵام بەدووڕووییت هیچ کەسێک بەدەست مەهێنە.
١٣. دڵ هەڵبژێرە، نەوەک ڕوخسار.
١٤. کردارەکان ڕاستی خۆشەویستی دەسەلمێنن. بۆقسەکردن، هەمووکەسێ  فەیلەسوفێکە.
١٥. دڵت بۆکەسێ بپارێزە کە شایستەی بێت.
١٦. ئەوەی لەمنی دەبینی، ئەوەتۆ خۆت هەڵتبژاردووە کە ئەوەببینی.
١٧. هەرشتێ دڵخۆشیت لێدەستێنێ پشتگوێی بخە، بەئازادی بژی.
١٨. کاتێ نازانی من مەبەستم چیە لەقسەکانم، بەوشێوەیە ڕاڤەی مەکە کەخۆت دەتەوێ.
١٩. بەرلەوەی هۆگری هیچ کەسێ بی، خۆت ئامادەکە بۆ نەمان و ڕۆشتنی.
٢٠. شتێک بەچاوی خۆت نەیبینی، مافی ئەوەت نیە قسەی لەسەربکەی.
٢١. گومانی باشم پێببە، یاخود لەگومانە خراپەکانت بمپارێزە.
٢٢. هەرکەسێ گرنگی پێنەدای، تۆش وازی لێبێنە، خۆشەویستی شتێکی جوانە، بەڵام ڕێز جوانترە.
٢٣. بۆئەوەی نەکەوی، پشتت پاڵ مەدە بەهیچ یەکێ لەمرۆڤەکان.
٢٤. سادە وسەلامەتبە لەژیانتدا، تەنها خەونەکانت نەبێ، بەهێز... بەزۆر بەدەستیان بهێنە.
٢٥. چاودێری شوێنێک مەکە هی خۆت نەماوە، کەمێک بەزەییت بەدڵتدابێتەوە.
٢٦. کاتێ دەزانی شوێنەکە هی تۆ نیە، لەپێناویدا مەجەنگێ.
٢٧. ئەوبەختەوەریەی لەسەر بەدبەختکردنی کەسێکی دی بەدەستی دەهێنی، ئەوەبەدبەختیەکە لەکەسێکی دیکەولەکاتێکی دی بۆت دەگەڕێتەوە.
٢٨. هەر دڵخۆشیەک بیخەیتەگیرفانی کەسانی دیکەوە، ڕۆژێک دێت لەگیرفانی تۆدا خۆتدا دەیدۆزیەوە، کەتۆ خەمبارودڵتەنگی.
٢٩. گەر هەڵبژاردنەکانیشت ناپاکیان لێکردی، دڵنیابە سۆزی خوای میهرەبان لەگەڵت ناپاک نابێت، ڕزگارت دەکات.
٣٠. نەکەی بێ هیوابی، هەمو ئارامگران دڵیاندراوەتەوە و چاکبوونەتەوە.
٣١. هەرگیز قوربانی بەم سێ شتانە مەدە: خێزانەکەت، دڵت، ڕێزوشکۆت.
٣٢. هەرشتێ ژیریت ناچارت بکات وازی لێبێنی، هەرگیز بەسۆز مەگەڕێوەسەری.
٣٣. لەگەڵ هەموواندا جوان بە، ساتێکی  ماڵئاوایی هەیە کاتێکی دیاریکراوی نیە.
٣٤. بەپێی ڕابردوو حوکم لەسەر هیچ کەسێک مەدە، چونکە ڕابردووی ئەڵماس خەڵوز بووە.
٣٥. سادەبە لەگەڵ ئەوکەسانەی شایەنی ئەوەنین قوڵبیەوە لەگەڵیان.
٣٦. بۆ کات واز لەتاڵی کارەکانی ئەوانی دی بهێنە، هەموو ساقیەک ئەوەی دەیدات پێیدەدرێت.
٣٧. عەلی کوڕی ئەبوتاڵیب دەفەرموێت: گەر سەروەتوسامانت لەدەستدا، هیچت لەدەست نەداوە.
گەر تەندروستیت لەدەستدا، هەندێ شتت لەدەستداوە. 
بەڵام کە ڕەوشتت لەدەستدا، هەموو شتێکت لەدەستداوە.
٣٨. کاتێ شتێک لەژیانت دەچێتەدەر، خەمبارمەبە، بەڵکو سەیری ئاسمان بکە و بڵێ: ئەی خوای میهرەبان بەشتێکی باشتر قەرەبووم بکەوە.
٣٩. زۆر بەرزتربڕوانە لەوەی گوناهو تاوان کۆبکەیەوەبە باسکردنی خەڵکی. 
٤٠. خۆت هیلاک مەکە لەگەڵ ئەو کەسانەی بڕیاریانداوە بەهەڵە لێت تێبگەن، بەبێ دەنگی جێیان بێڵە، ڕۆژان بەسن بۆئەوەی نیشانیان بدەی تۆ کێ بووی و کێ دەبی !
٤١. زۆرجوانە کەخۆت لادەی لەخەمکی قوڵ و بڵێی: " قدر الله وما شاء فعل ".
واتە: خوای میهرەبان تەقدیریکردوە و ئەوەش ویستویەتی جێبەجێیکردووە.
٤٢. بەختەوەری، ئەوەناگەیەنێت کە تۆ نەگری، یان خەمبار نەبی، بەڵکو بەختەوەری ئەوەیە کەتۆ ڕازی بی بە هەموو قەدەرێک و لەگەڵیدا بژی، بە سوپاسگوزاری و بەخەندەوە.
هەمیشە سوپاس بۆخوای میهرەبان.
٤٣. گەر ویستت ببی بەقسەکەرێکی سەرکەوتو و خەڵکی بەباشی گوێت بۆبگرن، پێویستە گوێگرێکی نایاب بی.
٤٤. باشترین تۆڵە لەوکەسانەی کە ئازاریانداوی، ئەوەیە کەبەختەوەربی، هیچ شتێک ئەوەندە ئازاریان نادات و شێتیان ناکات بەئەندازەی ئەوەی کە بە بەختەوەری بتبینن لەژیانتدا.
٤٥. کەوتنەخوارەوە تەنها ڕوداوێکە، بەڵام هەستانەوە هەڵبژاردەی خۆتە.

و: حەسەن مەحمود قادر
1140 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/14/2021 6:16:47 PM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.