گەشەپێدانی مرۆیی
نرخ وبەهای تۆ !
نرخ وبەهای تۆ !

پیاوێکی دانا بەرلەوەی کۆچی دوایی بکات، بەکوڕەکەی وت:
ئەم کاتژمێرە، تەمەنی زیاتر لە(٥٠٠) ساڵە، بەڵام بەرلەوەی کە بیدەم بەخۆت، بڕۆ بۆلای کاتژمێرفرۆشەکەی سەرەتای شەقامەکە، بڵێ دەمەوێ بیفرۆشم، بزانە نرخی چەندە لای ئەو ؟
کوڕەکە هاتەوەلای باوکی و وتی: تەنها (٥)دۆلای پێدا لەبەرئەوەی زۆرکۆنە !

پاشان وتی : بڕۆ بیبە بۆ ئەنتیکەخانە، بزانە لەوێ چەندی پێدەدەن ؟!
کوڕەکە گەڕایەوەو وتی: باوکە (١٠٫٠٠٠) دەهەزار دۆلاریان پێدام !
پاشان وتی: ئێستا بڕۆ بیبە بۆمۆزەخانە، بڵێ دەیفرۆشم، بزانە چەندی پێدەدەن ؟

کوڕەکە گەڕایەوەلای باوکی و وتی: باوکە لەوێ شارەزایەکیان بانگکردو ئەو نرخ و بەهای بۆدانا و وتیان: ئەگەر ئەم کاتژمێرەمان پێبفرۆشی (٢٫٠٠٠٫٠٠٠) دووملیۆن دۆلارت پێدەدەین !

باوکەکە وتی: ویستم فێرت بکەم کە شوێنی درووست، بەهای ڕاستەقینەی خۆت بەدرووستی بۆدادەنێت !
بۆیە، هەرگیز خۆت مەخەشوێنی هەڵە و پاشان توڕە و نیگەران بی بڵێی نرخ و بەهای منیان نەزانی !

ئەوکەسەی بەهای تۆ دەزانێ، ئەوەیە کە ڕێزت لێدەگرێت، کەواتە لەشوێنێک مەمێنەوە شایستەی تۆنیە !

و: حەسەن مەحمود قادر
813 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/21/2021 9:33:45 PM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.