گەشەپێدانی مرۆیی
چۆن کەسایەتیت بەھێز دەکەی؟

چۆن کەسایەتیت بەھێز دەکەی؟

١-وریابە لەو ترسەی لە ناختا ھەیە
ئەم ترسە ئاماژەی نەرێنی دەنێرێت بۆت و کەسایەتیت لاواز دەکات بۆ نموونە:
- من شەرمنم.
- من لاوازم.
- زاکیرەو بیرکردنەوەکانم زۆر لاوازە.
- من ناتوانم کێشم دابەزێنم وچەندین جار ھەوڵمدا بەڵام سەرکەوتوو 
  نەبووم.
- ناتوانم واز لە جگەرەکێشان بھێنم زۆریش ھەوڵمدا بەڵام شکستم 
  ھێنا.
- ناتوانم بەیانیان زوو لە خەو ھەستم.
- ناتوانم قسە بۆ کۆمەڵێک کەس بکەم.
- شێوەی ڕوخسارم ناشیرینە.
- توانای لەبەرکردنی قورئانم نیە.
- بێ شەنس وبێ بەختم.
- تاکە کەسم لەم ژیانەدا بەمشێوەیەم.
خەڵک ئەم ئاماژە نەرێنیانە لە عەڤڵی ناوەکی دەنێرێت، وبە بەردەوامی دوو بارەی دەکەنەوە تا وای لێ دێت بەشێک بێت لە بیرو باوەڕو قاناعەتی، دەرئەنجام کاریگەری دەبێت لەسەر ھەڵسوکەوتیان.
ئەم ترسەی لە ناختایە وات لێ دەکات ھیوا بڕاو بیت و ھەستی وات لا دروست دەبێ کە توانا ولێھاتوویت نەبێ، وە بەربەست و ڕێگریت بۆ دروست دەکات کە نەتوانیت ئامانجەکانت بھێنیتە دی، وبە بەردەوامی ھەستی لاوازیت لا دروست دەکات.

٢- کۆمەڵایەتی بە

بەوەی سڵاو لە خەڵک بکە بەوەی دەیناسی ئەوەی نایناسیت ئەمەش جێ بەجێ کردنی وەسیەتی پێغەمبەری خودایە ( د.خ).
ئەگەر لە شوێنێکدا بوویت گفتوکۆ وباسی شتێک دەکڕا ھەوڵبدە بەشدار ببە لەو گفتوگۆیەدا چونکە بەشداریکردنی خەڵک لە گفتوگۆدا لایەنی زانیاری مرۆڤ زیاتر دەکات و زیاتر دەناسرێت.
ھەوڵبدە تێکەڵی خەڵک زیاتر ببە.
دەرفەت و بۆنەکان سوودی لێ وەربگرە تا زیاتر تێکەڵی خەڵک ببیت.
ھاوکاری ویارمەتیدا ببێتە پیشەت و چاوەڕێی پاداشت لەکەس مەکە.
٣ - بەشدار بە لە کارە خێرخوازیەکان

کارەخێرخوازیەکان دەبێتە مایەی ناسینی خەڵکی زیاتر و تێکەڵ بوون لەگەڵیان ، وھۆکارێکە بۆ متمانەی مرۆڤ بە خودی خۆی ، بە ھەمان شێوە لە خۆشی وناخۆشیاندا بەشدار دەبیت وا ئاگات لە موعاناتیان دەبیت.

٤- تێروانینت بۆ خودی خۆت ڕاست بکەرەوە

تەرکیزت بۆ لایەنی ئەرێنیەکان ، ئەوەش بزانە ھەموو مرۆڤێک کۆمەڵێک لایەنی ئەرێنی زۆر ھەیە بۆیە بگەڕێ بۆی وە بە بێ نرخ وبێ بەھا سەیری خۆت مەکە.
بۆیە ئەگەر بتەوێ کەسایەتێکی بەھێزت ھەبێ:
- دەبێ گەشبینانە سەیری خۆت بکەیت.
- دەبێ بە بەردەوامی و چەندین جار پەیامی ئەرێنی بنێریت بۆ خۆت، 
   چونکە تۆ گەورەی خۆتیت و بەرێوبردنی گەشتی نەفست بە دەستی 
   خۆتە.
- وە ژیانت بە دەستی خۆتە بە پشتیوانی خوای گەورە ، وە دەتوانیت 
  ژیانت بگۆڕیت بە ئەزمونێک لە بەختەوەری وتەندروستی 
  وسەرکەوتنێکی بێ سنور.
ئەوەشت لە یاد بێت ھەموومان خاوەنی ھەژدە ملێون خانەی عەقڵین تەنھا ئاڕاستەیەکی ڕاست ودروستی دەوێ.
٥- خۆڕازاندنەوە بە سەبرو ئارامی:

لە کاتە ناڕەحاتیەکان بە بەردەوامی خۆت بڕازێنەوە بە سەبرو ئارامی و دووربە لە توڕە بوون ئەمە ئاماژەیە بۆ کەسایەتێکی بەھێز.
ئەگەر خێرا توڕە ببیت وتەحەملت نەبێ ئەمە ھۆکارێکە پۆ لاوازی کەسایەتیت.
ھەموو کات متمانەت بە تواناو لێھاتووی کەسایەتیت ھەبێ کە ئەمە جیاکاریە لە نێوان خۆت وکەسانی دیکە و ئەمانەش بنیادنانی کەسایەتیەکی بەھێزت لێ دروست دەکات.
پێش ھەموو شتێک پەیوەندیت لەگەڵ خوای گەورە بەھێز بکە چونکە ئەمە بنچینەی دروست بوونی کەسایەتی بەھێزو کاریگەر وە بە شێوەیەکی گشتی متمانە بەخود بەھێزتر دەکات.

٦- بەرگری لە مافەکانت بکە

ئەمە خاڵێکی جەوھەریە زۆر گرنگی پێبدە بۆ ئەوەی کەسایەتیت بەھێز بێت.
بەرگری بکە لە مافەکانت و تەسلیمی کەسانی دیکە مەبە ، بە ھەمان شێوە تەسلیمی زروف مەبە.
فرمێسکەکانت یان ترس لە ناختدا یان توشبوون بە شۆک بە ھەموو توانات ھەوڵبدە بیشارەوە.
چونکە ئەم شتانە کەسانیتر و بەشێوازێکی تر سەیری دەکەن و بە ھەڵە ڕاڤەی دەکەن دەرئەنجام بە بچووک و کەسێکی لاواز دەتبینن.
بۆیە ھەوڵبدە خاڵی لاوازت نەبینرێت وکەسانی ناحەز سوود مەندببن.

٦- ئازاو بە غیرەت بە 

چیرۆکێکی جیھانی بە ناوبگ ھەیە لە ژێر ناونیشانی .... (شێرە شرمنەکە) :
باسی واقعێکی بەچکە شێرێک دەکا لە نێۆ کۆمەڵێک کاردا پەروەردەو بەخێو کراوە ، ولاسایی ئەم کارانەی دەکرد ، و بەر شۆخی کارەکان دەبوو ھەرچەند جەستە ولاشەی لاوان گەورەتر بوو ، ونەیدەزانی چۆن بەرگری لە خۆی بکات ، 
ڕۆژێک گورکێک ھات و پەلەماری ئەو مەڕەی کرد کە ئەم بەچکە شێرەی گەورە کرد ، وە خەریک بوو لە بەرچاوی مەڕەکە بخوات ، 
لەو کاتەدا گیانی شێری تێدا جوڵاو ، وەنەڕەیەکی شێرانە نەڕی دڵی گورکەی لەت کرد!
لەوانەیە ئەم چیرۆکە لە واقیعدا ھەبێت ، ئەو کەسەی لە کەش وھەوایەکی خێزانی بژی و پەروەردەکراوی زەلیلی و ترسنۆکی بووبێت ، وفێری ئازایەتی وغیرەت نەکرابێ ، ئەمە ئەوە ناگەیەنێ کە ئازاو بە غیرەت نەبێ.
ئاگادار بە؛
تۆ لە سروشتی بوونتا کەسێکی ئازاو بەغیرەتی ئەگەر لە کەش وھەوایەکی وا لە ژیانتا تێپەڕیت وات لێ نەکات کە لاواز وبێ غیرەتیت ، تەنھا ئەوەی لەسەر تۆیە بگەڕێیتەوە بۆ ئەسڵی ئازایەتیەکەت.
بەڵام وریا بە؛
ئازایەتی بەوە نیە کە لێدانی خەڵک بکەیت ، 
بە ھەمان شێوە ئەوە ناگەینێت کە تۆڵە بسێنیت بە ھێزو بازو،
چونکە ئەم جۆرە ھەڵسوکەوتە ئاماژەیە بە لاوازی خودی ئەو کەسە ، بۆیە پێغەمبەری نازدارمان ( ) دەفەرمێت : ((ليس الشديدُ بالصُّرَعَةِ، إنما الشديد الذي يملك نفسه عند الغضب))؛ رواه البخاري.
واتە : ئازایەتی بەوە نیە کەسی بەرامبەر بدەیت بازەویدا ، بەڵام ئازایەتی ئەو کەسەیە خۆی بکرێت لە کاتی توڕەبووندا.

٧ - ھۆکارەکانی لاوازی کەسایەتی بریتین لە چی!!!

دەبێت بزانی ھۆکاری لاوازی کەسایەتیت لە چیدایە ؟ بۆ ئەوەی بیگۆڕیت و بەھێزی بکەیت.
زۆربەی کات لاوازی کەسایەتی دەگەڕێتەوە بۆ : 
١ - پەروەردەی خراپ لە لایەن باوک ودایک ...
٢ - ڕووبەرووبونەوەی سەرزەنشتکردن ...
٣ - ڕێزنەگرتن لە نەفس ...
٤ - ترس و بیم لە سنور دەرچوون ...
٥ - پێویستی بە لایەنی سۆزداری ...
٦ - بەراورد کردن لەگەڵ کەسانیتر ...
٧ - گاڵتە پێکردنی بەردەوام ...
٨ - بیرکردنەوەی نەرێنی ...
٩ - لاوازی متمانە بە خود ...
١٠ - توشی شۆک بوون لە ھەڵوێستی کەسانێک بەرامبەرت ...
١١ - زیاد لە ڕادە حەساسێت لە شتەکاندا ...
١٢ - گەورە کردنی شتەکان ...
١٣ - ھاوڕێیەتی کەسانێکی داڕوخاو ...
١٤ - تەسلیم بوون بە بیرۆکە نەرێنیەکان ...
١٥ - ڕێزنەگرتن لە خود ومتمانە نەبوون بە نەفس ...
١٦ - لە کاتی منداڵیدا ڕووبەڕووی تۆقاندن ، مافەکانی پێنەدرێت وەک: 
     ھەڵبژاردنی ھاوڕێ ، ولە ماڵ دەرچوون بۆ بردنی چەند ساتێکی 
     خۆش.
١٧ - بوونی باوک ودایکێک ھیواو ئاواتت بۆ ژیان نەبەخشێت بەڵکو 
     ھەموو کات بێ ھیوات دەکەن.
١٨ - بەکارھێنانی شێوازی خراپ لە پەروەردەکردن وەک: گاڵتە کردن بە 
     منداڵ ، ولێدانی ، و ھاوار وقیژاندن بەسەریدا ، وگرنگی نەدان بە بۆچوون وبیرکردنەوەکانی.

ھەموو ئەمانە دەبن ھۆی توشبوون بە ترس ولاوازی بۆیە تۆ 
     پێویستیت ھەیە بە : 
-زۆر نزاو پاڕانەوە تا خوای گەورە جێگیر بوون وبەردەوامیت پێ 
     ببەخشێ.
-وە استغفر اللە زۆر بکەیت.
-وە بە قەڵغانی ئەو دوعا و نزانانە ھەیە کە دەبنە قەڵغانێک 
     وبەربەستێک لە بەردەم شەیتانەکانی ئینس وجین.
-وە خۆت ڕابھێنیت کە زۆر گرنگی نەدەیت بە قسەی خەڵک.


٨- گومانی باشت بە کەسانی ترت ھەیە.

ھەوڵبدە گومانی باشت ھەبێ بە کەسانی تر بەھەمان شێوە خۆت بە دوور بگرە لە ڕەخنە لێکردنیان و باسی ھەڵەو کەم و کورتیان.
ئامانجی مرۆڤ نابێ لە ژیاندا بریتی بێ لە خراپەکاری وبریندار کردنی خەڵک.
ھەندێ کەس مەبەستی ئامۆژگاری و ڕێنمای کردنە بەڵام شێوازی ڕاست ودروست ھەڵنابژێرن یان لە کاتی گونجاودا ئەنجامی بدەن. 
بۆیە بە خراپ بەسەریدا دەشکێتەوە.
بۆیە ئەمە دەبێتە پاڵنەرێک بۆ ئەوەی مرۆڤ بەردەوام بێت لە پەیوەندی بە خەڵک و تێگەڵ بوون لەگەڵیان ، وە لە ڕەخنەکانیان نەترسین ، وە ئەمەش چارەسەرە بۆ لاوازی کەسایەتی.
بەڵام وریابە و دوور بە لە ھاوڕێی ڕەخنە گری نەرێنی و روخێنەر ، وکەسانێک ھەڵبژێرە ببێتە ھاوڕێت کە کەسایەتیت بەھێز بکات و متمانەت بە خۆ ببێت لە بەردەم کەسانی تر.

٩- بەراورد کردن وئامانجی ڕوون.

زۆر جار بەراورد کردنی ھەڵە لەگەڵ کەسانی تر دەرئەنجامی نەرێنی وخراپی دەبێت ، ئەمەش کەسایەتیت لاواز دەکات ومتمانە بە خۆ بوون لەدەست دەدا.
وە دیاریکردنی ئامانجی ڕوون بە پشتیوانی خوای گەورە بەرەو سەرکەوتن وبەختەوەری دەتبا لە ژیانی دونیاو دواڕۆژت ، وە دەبێتە ھۆکار وپاڵنەرێک تا زیاتر ھەوڵ بدەیت وببەخشیت وھەنگاو بنێیت بە گیانێکی بەھێزو پڕ متمانە بە خۆ بوون وە ئەمەش دەبێتە چارەسەرێک بۆ زاڵ بوون بەسەر کەسایەتیە لاوازەکەت.

١٠- لەگەڵ خۆت بە ئەرێنی وگەشبینانە بدوێ.

خۆت بە دوور بگرە لەوەی کە بە بێ ڕێز وبێ نرخ سەیری خۆت بکەیت لەبەرچاوی خەڵکدا یان لە نێوان خودی خۆت ، یان خۆت بە کەم بزانی لەوەی بێ توانایت وناتوانی کارەکانت بە ئەنجام بگەیەنیت یان نەتوانیت سەرکەوتوو ببیت.

١١- بەردەوام بە لە تاعەت وخواپەرستی

دور بە لە تاوان و ئەو کردارانەی دەبێتە توڕە بوونی وغشم وقینی پەروەردگار ، وبە ھەموو شێوەیەک ھەوڵبدە ڕەزامەندی خوای گەورە بەدەست بھێنیت ، وپشت بە خودا ببەستە لە کارو بارەکانتا ، یان ھەر ئامانجێکت ھەبوو لە ژیاندا.
ئەوەش بزانە سەرکەوتن وپێشکەوتن لە ژیاندا نایەتە دی ئەگەر ویست وئیرادەی پەروەردگاری لەسەر نەبێ وکار ئاسانی بۆ نەکات. 
لە دەرئەنجامدا ژیانێکی ئارام دەبەیتە سەر و دوور دەبی لە دڵەڕاوکێ بە پشتیوانی خوای گەورە ، وئەمەش یارمەتیدەرە بۆ متمانە بە خۆ بوون و بەھێزی کەسایەتی.

                   ئامادەکردن: شێرزاد سید زادە
2121 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/24/2021 11:55:14 AM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.