گەشەپێدانی مرۆیی
سەرکەوتن بە چ شێوازێک دەبێت
سەرکەوتن بە چ شێوازێک دەبێت 

دەگێڕنەوە لە وڵاتێکی دوور دوور پاشایەکی زاڵم وستەمکار ھەبوو کە بە ھیچ شێوەیەک دادپەروەری پیادە نەدەکر و گرنگی بە وڵاتەکەی نەدەدا ، شەوێک لە شەوان ئەم پاشایە خەونێکی بینی کە دەوو مانگ بە یەکتریدا دەکێشن! ئەم خەونە چەندین جار دووبارە بوویەوە تا وای لێھات ھەموو شەوێک ئەم خەونە ترسناکەی دەبینیەوە وە ھیچ لێکدانەوەی ئەم خەونەی نەدەزانی.

بە ھۆی ئەم خەونەوە پاشا توشی دڵەڕەوکێ بوو وە وای لێھات نە بە ڕۆژ نە بە شەو نەدەخەوت ، تا ڕۆژێک بیرۆکەیەکی بۆ ھات کە بریتی بوو مەشورەت بە ئەو کەسانە وەربگرێت کە زانیاری وشارەزاییان ھەیە لە لێکدانەوەی خەون لە وڵاتەکەی ، بەڵێ ھەموو ئەوانەی کۆکردەوە وخەونەکەی بۆ باس کردن ، ئەوانیش یەک دەنگ وکۆک بوون لەوەی پاشا پاش 30 ڕۆژ دەمرێت!

پاشا سەرسام بوو بەم لێکدانەوەیە بۆ خەونەکەی وترس وبیم دڵ ودەرونی داگیر کرد وبریاری دا ھەموو ئەوانە دەستگیر بکات و ڕاپێچی زیندانی کردن وە وتی ئەگەر دوای 
30 ڕۆژە نەمرم وبە زیندووی بمێنم ئەوە ھەمووتان دەگوژم.

بەمشێوەیە پاشا مەوەی ئەم 30 ڕۆژە لە خەفەت ودڵەڕاوکێ بوو بە بەردەوامی وھەموو بیرکردنەوەی لەوەدا بوو کەی ئەم کاتە تەواو دەبێت وئایا دەمرێت یان بە زیندوویی دەمێنێت ، بۆیە ئەو ماوەیەدا ھەر لەترسدا بوو.

بەڵێ دوا 30 ڕۆژەکە پاشا مرد!!

پاش ماوەیەک پاشایەکی تازە ھات وئەگاداری ئەم بەسەرھات وچیرۆکە بوو ، بۆیە بریاریدا ئەوانی شارەزا بوون لە لێکدانەوەی خەون بە ڕاوێژکار دابمەزرێنێت ، گومانی وابوو ئەوانە شارەزان لە غەیب و نادیارن.
بەڵام یەکێک لە پزیشکە دڵسۆزەکان ڕۆشت بۆ لای پاشای تازەو پێی وت ئەمانە ھیچ شتێک نازانن لە بارەی غەیبەوە و ھیچی ڕاستیان نەوتووە و پشکنینی پزیشکی ئەوەی دەرخستووە ھۆکاری مردنەکە بریتی بوو لە دڵەڕاوکێ و کەم نوستن بە ھۆی ترسەوە لە ماوەی ئەو 30 ڕۆژەدا.وپاشا بە ھۆی ترسی لە ئەو لێکدانەوەی خەوە مرد و باوەڕھێنانی پێی!

عیبرەت لەم چیرۆکە
بیرۆکەی نەڕێنی ئەگەر قەناعت وباوەڕمان پێی ھەبێ ئەوا گاریگەری نەڕێنی وخراپ دروست دەکات لە ژیانی کەسەکان ولەوانەیە ببێتە مایەی کوشتن! 
بۆیە ھەر قسەیەک دەکرێت باوەڕی پێ مەھێنە ودڵنیابە لە ڕاستی ودروستی ئەو قسەیە چوکە ھەندێ کەس کار لەسەر ئەوە دەکەن بیرۆکەی نەڕێنی لە ناخت بڕوێنن و عەقڵ ۆبیرو ھۆشت پڕ بکەن لە شتی نادروست وبێ بنەما .
بۆیە مەشورەت وڕاوێژ بە کەسانی دڵسۆزو خەمخۆر بکە کە ئەوانەی خاوەن عەقڵ وژیرین و بیرۆکەی ئەرینیت لا دروست دەکەن.
وپشت بە خودا ببەستە و لە سەر ڕێگای ڕاست بەردەوام ببە ،
بەم شێوەیە سەرکەوتن دەبێت.
ئامادەکردن : شێرزاد سید زادە

📚📖📚📖📚📖📚📖
1736 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/27/2021 6:29:07 PM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.