ئاسوودەیی دەرونیت لەمانە ببینە!
ئاسوودەیی دەرونیت لەمانە ببینە !
1- لوتکەی متمانە بوون بە خود بریتیە لە بێدەنگیتە کاتێک
کەسانی دیکە گاڵتەت پێدەکەن چونکە تۆ خۆت وئەوان باش
دەناسیت!
2- کەسە بێدەنگەکان خەفەت وخەمی زۆریان هەیە ، یان خەونی
گەورەیان هەیە!
3- تۆ بۆ ئەوە دروست نەکراویت بۆچوون ومەرجەکانت بسەپێنی
بە سەر خەڵکدا ، بەڵکو یەکەم جار خۆت چاک بکە لە ڕووی
گفتارو کردار بۆ ئەوەی ببیتە پێشەنگ وچاوت لێ بکەن.
4- موناقەشە لەگەڵ کەسانی نەزان وەک ئەوە وایە وێنە لەسەر
ئاو بکەیت ، چەند بلیمەت ولێهاتوو بیت هیچ ڕوونادات.
5- قۆندەرە زمانی هەیە بەڵام توانای قسەکردنی نیە ، مێز چوار
قاچی هەیە بەڵام توانای ڕۆشتنی نیە ، بەهەمان شێوە زۆرێک
لە خەڵکی عەقڵیان هەیە بەڵام بیرناکەنەوە.
6- باست دەکەن بە خراپە ، پاشان دێن لەگەڵت دادەنیشن ، ولە
بەردەمتا پێدەکەنن ، ئەوانە خراپترین وپیسترین مرۆڤن.
7- کاتە سەخت وناڕەحاتەکان اشترین شترین شتن تا ناخی مرۆڤ
ئاشکرا بکات.
8- خاوەن عەقڵە بچووکەکان خەمی بچوکیان هەیە ، وخاوەن
عەقڵە گەورەکان کاتی ئەوەیان نیە بۆ خەمەکان.
9- لە کەسێک نزیک مەبە دڵخۆشت بکات ... بەڵکو لای کەسێک بە
دڵخۆشی بەوە دەبینی کە کاتێک لەگەڵ تۆیە.
10- مرۆڤەکان وەک شەپۆلن ئەگەر لەگەڵ شەپۆل بیت ئەوا
دەتخنکێنن ، وئەگەر بەرامبەر شەپۆل ڕاوەستایت ئەوا
شوێنت دەکەون.
11- نهێنی سەرکەوتن نازانم ، بەڵام نهێنی شکست ئەوەیە
هەوڵدانە هەموو لە خۆت ڕازی بکەیت.
12- بریارمداوە بگەمە ئامانج ومەبەست ، یان دەبێ سەربکەوم ،
یان دەبێ سەربکەوم ، یان دەبێ سەربکەوم.
13- ئەگەر نیعمەتی لەبیرچوون نەبوایا ، ئەوا زۆرێک لە خەڵکی
شێت ودێوان دەبوون.
وەرگێڕان : شێرزاد سید زادە
|