گشتی
دوعاكانمان بۆ گیرا نابن؟
دوعاكانمان بۆ گیرا نابن؟

لە ئیبراهيمى كوڕى ئەدهەميان پرسى: دوعاكانمان بۆ گیرا نابن؟

فەرمووی:
چونكه دڵتان مردووه به 10 شت:

❶:خواتان ناسی بەڵام بەندایەتیتان نەکرد.

❷: دەڵێن پێغەمبەرمان صلى الله عليه وسلم خۆشەوێت بەڵام دوای سووننەتی ناکەون.

❸: قورئان ئەخوێنن بەڵام کاری پێ ناکەن.

❹: نیعمەتی خوای گەورە دەخۆن بەڵام سوپاس و شوكرى خوا ناكەن لەسەری.

❺: ووتتان شەیتان دوژمنمانە بەڵام بوون بە هاورێ و هاوکاری.

❻: ووتتان بەهەشت راسته بەڵام ئيشى بۆ ناکەن.

❼: ووتتان دۆزەخ راستە بەڵام خۆتان نە پاراست لەو کردەوانەی کە بۆ دۆزەختان دەبەن.

❽: ووتتان مردن راستە بەڵام خۆتان ئاماده ناكەن بۆی.

❾: کاتێک لە خەو هەستان دەستان کرد بە باس کردنی عەیبی خەڵک و عەیبی خۆتان بیر نەما.

❿: کاتێک مردووەکانتان ناشت وانەتان لێ وەرنەگرت.

سەرچاوە:کەناڵی بانگەواز
750 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/21/2021 10:02:10 PM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.