بەهەشت لە هەندێ لە ئایەتەکانی قورئاندا..... بەشی یەکەم
ئا: وریا عبدالله
یەکەم:
خودا لە ئایەتی ژمارە 82 ی سوڕەتی البقرة دا دەفەرموێ:
((ئەوانەی باوەڕیان هێناوە و کارو کردەوەی چاکیشیان کردووە
ئەوانە بەهەشتین و ئەوان لەناویدا بەهەمیشەیی دەمێننەوە)).
ئەمە ماناو تەرجومەی ئایەتەکەیە بێ زیادو کەم
لەمە زیاتر هەرقسەیەکی دی لەسەر ئەم ئایەتە بکرێ جا هەرکەس بیکا ڕاڤەکار بێ، شێخ بێ، مەلا بێ، ئەوە قسەیەو ئیجتیهادە مەگەر لەمانای ئایەتێکی دی زیادەی بۆ بێنێ یان حەدیسێک بۆ ڕاڤەی ئایەتەکە بەکار بهێنێ ئەویش دەبێ حەدیسەکە سەحیح بێ و لەفلتەری ئەهلی عیلم دەرچێ و شازو مو عەللەل نەبێ.
جائەو جار ئەوی دەیڵێم تەفسیرو ڕەئیە:
کەدەڵێین:
ءامنوا: ئەمە فیعلە، کارو کردەوەیە، باوەڕهێنانە.
ئینجا باوەڕ بەچی؟!! باوەڕ بەوەی قورئان داوای دەکا باوەڕی پێبێنی.
وعملوا الصالحات: واتا کارو کردەوەو ئەتوارو ڕەفتاریان باشە.
ئینجا چ باشە؟! وچ باش نی یە؟! ئەوە بەمیزاج و عەقڵ نیە!
دەبێ لای ئەوکەسەی بەهەشتەکە دەبەخشێ چاک و باش بێ.
وقەبووڵ بێ، لانی هەرە کەمی نابێ پێچەوانەبێ لەگەڵ ئەو قورئانەی بەهەشتەکەی تێدا باس کراوە یان رێو شوێنو ڕێبازی ئەو پێغەمبەرەی مژدەی بەو بەهەشتە داوە.....
جا قسەکردن لەبەهەشت کە غەیب و پەنهانە بەمیزاج و بەعەقڵی کوول کورتی هەندێک جا هەر کەس بێ بەبێ گەڕانەوە بۆ قورئان وەک خۆی بێ لێ زیاد کردن ولێ کەمکردن.
عەینی نەفامی و جەهلە،جەهلێک کە دەمکوتانە لەشتێک کەنابێ بێ عیلم قسەی لەسەر بکرێ..
ئینجا کەسێک کەباوەڕی بەغەیب و خواو قورئان نەبێ!
بەچ هەق و مافێک قسە لە بەهەشت دەکا؟!
وەک ئەوەی پینەدۆزێک ــ لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێزمدا بۆ خاوەنانی ئەو پیشە یە ــ بۆنمونە دەڵێم : باسی ڕۆکێتە سینیە لەکۆنتڕۆڵ دەرچووەکەو پێکهاتەو سیستەمی کار کردنی بکات.
جا ڕێک ئەوە لەهەندێ چەپ و نا پابەند بەقورئان و ئسلام وبەهەشتەوە ئێستا لەفەیسبووک و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان دەگوزەرێ...
دووەم:
خوای پەروەردگار لەئایەتی ژمارە 111ی سوڕەتی البقرة دا دەفەرموێ:
(وَقَالُوا لَن يَدْخُلَ الْجَنَّةَ إِلَّا مَن كَانَ هُودًا أَوْ نَصَارَىٰ ۗ تِلْكَ أَمَانِيُّهُمْ ۗ قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ)
مانای ئایەتەکە وەک خۆی:
گوتیان: هەر تەنیا مووسایی ـ جوو ـ یان عیسایی ـ مەسیحی ـ دەچنە بەهەشت؛ ئەمە هەر هیواو ئاواتی خۆیانە. بێژە:
دەسا بەڵگەی خۆتانن بێنن و نیشان دەن!
ئەگەر پێو وایە ڕاست دەکەن.
ئەمە مانای ئایەتەکە بوو بێ زیادو کەم.
ئینجا ئەوەی دەیڵێم لەمەودوا ڕەئیە:
بەهەشت هەر بە هیواو ئاوات خواستن نییە هەر لەخۆتەوە بڵێی فڵان بەهەشتییەو فڵان ناچێتە بەهەشت!
چوونە بەهەشت بەڵگەی دەوێ،
بەڵگە چی یە؟! قسەی گیرفان؟!گاڵتەو گەپ و هەر بەهەوای نەفس؟!! نەخێر بەڵگە دەبێ قسەی خاوەنی بەهەشت بێ بفەرمووێ فڵان دەبەمە بەهەشت و فڵان نا یان دەبێ بەڵگەکە قسەی ئەو پێغەمبەرە بێ کە وادەی بەهەشتی داوە یان دەبێ بەڵگەکە ئایەتی ئەو کتێبە بێ کەباسی بەهەشتەکەی تیادا کراوە.
جگە لەمانە بە خۆزگەو هیواو ئاواتی بێ بنەما دانراون و بەڵگە نین.
هەموو کەس ڕەنگە خۆی پێ بەهەشتی بێ! بەڵام ئایا وایە؟!
خەڵکانێک هەن وا دەردەکەوێ یان وا خۆ دەناسێنن کە باوەڕیان بە بەهەشتی نێو قورئان نییە وەک مەلهایەک وێنای دەکەن دەی ئەم ئایەتە باسی بەهەشتەو هیچ لەو شتانەشی تێدا نییە. جگە لە باسی بەڵگەو جگە لەوەی کە بەهەشت بەئیدعاو ئاوات وخۆزگە نیە.
جا کورد دەڵێن ڕێوی دەمی نەدەگەیشتە ترێکەو دەیگووت ترشە!
هەر بەو پێودانگەش هەندێ دەڵێن بەهەشتی نێو قورئانمان ناوێ...
سێیەم:
خوای پەروەردگار لەئایەتی 214ی سورەتی البقرە دا دەفەرموێ:
((أَمْ حَسِبْتُمْ أَن تَدْخُلُواْ ٱلْجَنَّةَ وَلَمَّا يَأْتِكُم مَّثَلُ ٱلَّذِينَ خَلَوْاْ مِن قَبْلِكُم مَّسَّتْهُمُ ٱلْبَأْسَآءُ وَٱلضَّرَّآءُ وَزُلْزِلُواْ حَتَّىٰ يَقُولَ ٱلرَّسُولُ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مَعَهُۥ مَتَىٰ نَصْرُ ٱللَّهِ أَلَآ إِنَّ نَصْرَ ٱللَّهِ قَرِيبٌ)) البقرة ٢١٤
ئاخۆ ئێوە لاتان وایە [بە ئاسانی، بە هاسانی] دەچنە بەهەشت؟ کەچی هێشتا ئەوەی بە سەر پێشینانتانا هاتووە، بە سەر ئێوەدا وا نەهاتووە. ئەوان تووشی گەلێ تەنگانە و ئازار و نەداری و چەوسانەوە بوون؛ زۆر بە توندی تاقی کرانەو توشی چەرمەسەری زۆر بوون تەنانەت پێغەمبەریش و یارانی باوەڕداریشی دەیانگوت کە: کەی خودا دەهانامان دێ؟ وەفریامان دەکەوێ..
تۆ بزانە کە یاریدەی خوا نزیکە.
ئەمە مانای ئایەتە کە بوو..
ئینجا ئەوەی خوارەوە ڕەئیە:
واتە نەپێشینانتان و نە ئێوەش بەهەوەنتەو گاڵتەو گەپ ناچنە بەهەشت، بەهەشت جێی خەڵکی پاڵفتەو پوختەکراوی ساغ و دروستە نەک هەموو کەس
لێرە باس باسی مەردو ڕەندانە نەک هی خەڵکانی دی
بەهەشت شوێنی پێغەمبەران و شوێن کەوتوانی پێغەمبەرانە،
نەک هی ئەوانەی دژایەتیان دەکەن....
چوارەم:
خوای گەورە لە ئایەتی 221 سوڕەتی البقرە دا دەفەرموێ:
((وَلَا تَنكِحُواْ ٱلْمُشْرِكَٰتِ حَتَّىٰ يُؤْمِنَّ وَلَأَمَةٌ مُّؤْمِنَةٌ خَيْرٌ مِّن مُّشْرِكَةٍ وَلَوْ أَعْجَبَتْكُمْ وَلَا تُنكِحُواْ ٱلْمُشْرِكِينَ حَتَّىٰ يُؤْمِنُواْ وَلَعَبْدٌ مُّؤْمِنٌ خَيْرٌ مِّن مُّشْرِكٍ وَلَوْ أَعْجَبَكُمْ أُوْلَٰٓئِكَ يَدْعُونَ إِلَى ٱلنَّارِ وَٱللَّهُ يَدْعُوٓاْ إِلَى ٱلْجَنَّةِ وَٱلْمَغْفِرَةِ بِإِذْنِهِۦ وَيُبَيِّنُ ءَايَٰتِهِۦ لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ)) البقرة (٢): ٢٢١
ئافرهتانی موشریک و خوانەناس و هاوبەش پەرست ماره مهکهن ههتا ئیمان و باوهڕ دههێنن،
بێگومان کهنیزهکێکی ئیماندار چاکتره له ئافرهتێکی موشریک و خوانهناس، ههرچهنده (جوانییهکهی، یان سامانهکهی، یان پلهو پایهکهی) سەرنج ڕاکێشێ و سهرسامی کردبن..
ژن ماره مهبڕن له پیاوانی موشریک و خوانهناس ههتا ئیمان و باوهڕ دههێنن و بهڕاستی بهندهیهکی ئیماندار چاکتره له موشریک و خوانهناسێک، ههرچهنده سهرسامی کردبن (قهد و قیافه و پلهوپایه و سامانهکهی)..
ئا ئهو خوانهناسانه بانگهوازی مهردوم دهکهن بهرهو دۆزهخ, خوایش بانگهێشتی مهردومان دهکات بهرهو بهههشت و لێخۆشبوون به فهرمان و ئیزنی خۆی (که گوێڕایهڵی ڕێبازهکهیهتی)
و خوا ئایهتهکانی (قورئانهکهی) بهڕوونی دهخاته بهرچاو بۆ خهڵکی، بۆ ئهوهی بیرتان بێ و یاداوهری وهربگرن و تێبگهن.
ئەمە تا ئێرە مانای ئایەتەکەیە..
ئینجا ئەوەی لێرە بەدوا دەیڵێم ڕەئیە:
خوا بانگ دەکات بۆ لێخۆشبوون و بۆ بەهەشت! بەڵام کێ؟!
ئەوانەی خاوەنی بیرو بڕواو تێڕوانینی تەندروستن لەبەرامبەر خوا مرۆڤ نابێ هەر لایەنی جوانی و هەوەس پەرستی لێک بداتەوە!!!!!
هەربۆیەش لێرە دا مارەبڕینی ئافرەتی خودانەناس و هاوبەش پەیدا کەر قەدەغەکراوە با جوانیش بێ و سەرنج ڕاکێشیش بێ!!!!
هەروەها ژن مارەکردنیش لەپیاوی هاوبەش پەیدا کەر حەرام و قەدەغەیە با سەرنج ڕاکێشو قۆزو قەشەنگ و دەوڵەمەندیش بێ..
دەی خوا بانگت دەکات بۆ بەهەشت و لێخۆش بوون..
بەهەشت بۆ خاوەن مەبدەئو خاوەن تێڕوانینی ڕاست و دروستە ، نەک کەسێ هەر لەدونیا بەندەی هەوەس و حەزو ئارەزووەکانی بێ و لەکوێ جوانی لەش و لار جوانی قەدو قیافەو شکڵ هەبێ ڕووی لەوێ بێ وەک هەندێ دەڵێن..
ئەڵقەی پێنجەم:
خوای پەروەردگار لە ئایەتی 143 سوڕەتی
ءالی عیمراندا دەفەرموێ:
((أَمْ حَسِبْتُمْ أَن تَدْخُلُواْ ٱلْجَنَّةَ وَلَمَّا يَعْلَمِ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ جَٰهَدُواْ مِنكُمْ وَيَعْلَمَ ٱلصَّٰبِرِينَ)) آل عمران (٣): ١٤٢
واتە: ئاخۆ ئێوە لاتان وایە هەر سەربەخۆ دەچنە بەهەشت؟ کەچی هێشتا خودا خەباتکاران و خۆڕاگرانی ئێوەی دیاری نەکردووە.
واتە تا لەمەیدان نەیسەلمێنی پیاوی کارو کردەوە و کۆشش نەبی، خاوەنی خەسڵەت وسیفەتی بەرخۆدان و خۆڕاگری نەبی!!!
ئەوە زۆر ئەستەمە چاوت بە بەهەشت بکەوێ
کەواتە بەهەشت جێی مەردی خەباتکارە،
جێی قارەمانی خۆڕاگرە لە نێرو مێ،
نەک جێی ئەو کەسانەی بەهەوای نەفس مەرج بۆ خوا دادەنێن و دەڵێن بەهەشتی نێو قورئانمان ناوێ مادام ئاواو ئاوایە!!!
دەی قسە فەقیرە و هەموو کەس پێی دەوێرێ،
خوا وێڕای ئەوەی کۆی دروستکراوەکانی ئافڕاندووە و خۆی سەرپەرشتی بەڕێوە چوونیان دەکا تا ئەوکاتەی کە دەیهەوێ بەڵام کەسی ناچار نەکردووە بەزۆر ئیمان و باوەڕی پێبێنێ!!!!
دەی چۆن کەس ناچار دەکات بەهەشتی پڕ لەنازو نیعمەتی گرانبەهای بوێ کە بۆ بەندە چاکەکارەکانی خۆی دایناوە لەنێر و مێ..
بەهەشت کاڵەیەکی گرانبەهایە موشتەری تایبەتی خۆی هەن کەقوربانی بۆ دەدەن ..
شەشەم:
خودای باڵا دەست لەئایەتی 185ی سوڕەتی ئالی عیمراندا دەفەرموێ:
((كُلُّ نَفْسٍ ذَآئِقَةُ ٱلْمَوْتِ وَإِنَّمَا تُوَفَّوْنَ أُجُورَكُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ فَمَن زُحْزِحَ عَنِ ٱلنَّارِ وَأُدْخِلَ ٱلْجَنَّةَ فَقَدْ فَازَ وَمَا ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَآ إِلَّا مَتَٰعُ ٱلْغُرُورِ)) آل عمران (٣): ١٨٥.
واتا:
هەموو کەسێک تامی مردنێ دەچێژێ؛ ڕۆژی هەستانەوەی دوای مردنیش ـ ڕۆژی سەڵاش ــ هەقی خۆتان دەنێنە مشت.
کێ لە ئاگر کلاکرێ و ڕزگاری ببێ و ببرێتەوە نێو بەهەشتەوە، دەیباتەوە و بەختەوەرە. ئەم ژیانەی سەر دنیا بنەمای هەڵخەتاندن و فریوە.
ئەمەی سەرەوە مانای ئایەتەکەیە!
ئەمەی خوارەوەش ڕەئیە:
خودا بڕیاری مردنی هەر هەموتانی داوە
لەویاسا پڕ لەدادگەریە کەسی لەئێوە نەبواردووە و دەبێ شەربەتی مردن بچێژن!!!
ئینجا کردەوەکانتان بێ پاداشت نابن هەمووتان کرێو پاداشتی کردەوەکانتان وەردەگرنەوە.....
جائێوە ئازادن چۆنی دەگوزەرێنن کەیفی خۆتانە!!!!
بەڵام بزانن ئاگر هەیە و بەهەشتیش هەیە!!!
هەر کەس لەو ئاورە قوتاری بوو!!!!
خرایە نێو نازونیعمەتەکانی بەهەشتەوە سەرفرازی بەختەوەری براوەیە
ژینی دونیاش سەرنج راکێشەری هەڵخەڵەتێنەرو فریودەرە زۆر خۆتانی بەدمەوە مەدەن مرۆڤ لەم ژیانە کورتە گەورەترە
بشزانن نابێ چاکەکارو خراپەکار وەک یەک بن
زوڵملێکراوو زاڵم وەک یەک بن
قوربانی و جەللاد وەک یەک بن
جا بەهەشت جێی چاکەکارو ئاکار باشانە
نەک جێی ئەوانەی فشەیان بەخواو قیامەت و پاداشتو سزا دێت
چۆنیان بوێ وا لێی دەخوڕن!!!بەخۆیان دەنازن قسەی زل زل دەکەن گوایە موسەققەف وڕۆشنبیرن و خۆیان لەخوڕافیات وشتی خەیاڵی ڕزگار کردووە!!!!!!!!!!
دەیخوایە ئاکارو ڕەفتارمان جوانکە
لەوڕێنەی ئەو بەناو ڕۆشنبیرانە بەدوورمانکە
لەلوتف و کەڕەم و سۆزت بێبەشمان مەکە
ئامین
حەوتەم:
خوای گەورە لە ئایەتی 124 سوڕەتی ئالی عیمران دا
((وَمَن يَعْمَلْ مِنَ ٱلصَّٰلِحَٰتِ مِن ذَكَرٍ أَوْ أُنثَىٰ وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَأُوْلَٰٓئِكَ يَدْخُلُونَ ٱلْجَنَّةَ وَلَا يُظْلَمُونَ نَقِيرًا (النساء)) (٤): ١٢٤
هەر مرۆیەک جا چ – نێر بێ یان مێ –
هەر هێندە خاوەن باوەڕ و ئاکارچاک بێ،
دەچنە بەهەشتەوە و بە ئەندازەی تڵیشی وردیلەی ناوکەخورمایەش ستەم و ناهەقیان لێ ناکرێ.
ئەمەی سەرەوە مانای ئایەتەکەیە بێ کەموزیاد
ئەمەی خوارەوەش ڕەئیە:
لە بەهەشت دا بۆ پاداشت وەرگرتن و پاداشتدرانەوە،
ئەوەی لەبەرچاو دەگیرێ تەنهاو تەنەنها ئیمان و عەمەلی ساڵحە و هیچ جیاوازیەکیش ناکرێ لەنێوان ڕەگەزی ژن و ڕەگەزی پیاو هەر دووک ڕەگەز بەکامی دڵ بێ ستەم لێکردن پاداشت وەردەگرن و تەواو ! تەواو ڕازی دەکرێن
تۆسقاڵێکیش مافیان لێی داناشکێنرێ و زولم وستەمیان لێ ناکرێ
وشەی نەقیر کە لە ئەسڵدا پەردەی دەنکە خورمایە کەزۆر تەنک و لەبەر کەمی و کەم وەزنی نمونەی پێ هێنراوە تەوە
کەماناکەی واتە یەک تۆزیش زوڵمیان لێ ناکرێ
ئینجا خودای کاسازو لەکارزان بە ڕوون و ئاشکرا
من ذکر : واتە رەگەزی نێر و نێرینە
او انثی: واتە ڕەگەزی مێ ومێینە
ئەم ئایەتە شوارکێکی تەڕ و ئێش گەیەنە بۆ ئەو چەنە بازانەی
بێ زانست و بێ ئاگادار بوون دەمدەکوتن ودەڵێن:
باشە گەرپیاو لە بەهەشت دا حۆری پێ بدرێ ئەی ژن چی پێ دەدرێ؟!!!!
ئایەتەکە ڕاشکاوانە دەڵێ نێرو مێ وەک یەک مافیان پێ دەدرێ
ئینجا چ پیاو و چ ژن لەبەهەشت میوانی نازو نیعمەتی خوای میهرەبانن!! خوای بەخشندەی دەوڵەمەندی بێ وێنە
چۆن ڕەگەزێکی وەک ئافرەت هەڵداوێرێ و لەپاداشت لێی دادەشکێنێ
بۆیە با خوشکان و دایکان کچان بزانن پاداشتی ئێوە لەسەر خوایە و خواش ڕازیتان دەکات چیتان حەزلێ یە داوای بکەن
لەوێ زوڵم وجیاکاری نی یە شەرم و تەقیە نی یە پێت عەیب بێ داوای ماف بکەی مافتان بەزیادەوە وەردەگرن.
ھەشتەم:
((وَيَٰٓـَٔادَمُ ٱسْكُنْ أَنتَ وَزَوْجُكَ ٱلْجَنَّةَ فَكُلَا مِنْ حَيْثُ شِئْتُمَا وَلَا تَقْرَبَا هَٰذِهِ ٱلشَّجَرَةَ فَتَكُونَا مِنَ ٱلظَّٰلِمِينَ ))الأعراف (٧): ١٩
واتا:
"وه(ووتمان) ئهی ئادهم تۆو نیشتهجێی بهههشت بن بخۆن له ههرچی که ویست و حهزتان لێ بوو ، بهڵام نزیکی ئهو درهخته مهکهونهوه ئهگینا له ستهم کاران دهبن"
بەهەشت بەتەنها بە فەرمانی خوا دەبەخشرێ و کەس مافی ئەوەی نی یە بەڵنیاییەوە بڕیاری بەهەشتی بوون بۆ هیچ کەس دەر بکاو ببڕێنێتەوە!
ئەمە لە وشەی( اسکن) وەردەگیرێ!
سەرپێچی فەرمانەکانی خوا هۆکاری بێ بەش بوونە لە بەهەشت ئەمەش لە (ولاتقربا هذه الشجرة) و قەدەغەکرانەکە وەردەگیرێ
بەشێک لەستەم! ئەوستەمەیە کە لە نەفسی خۆتی دەکەی ، تووشی سزاو لێپێچینەوە و بێ بەش بوونی لەبەهەشتی دەکەی ئەمەش لە (فتکونا من الظالمین) وەر دەگیرێ!!!
کەواتە:
بەهەشت بەخشش وچاکەی خوایە و تەنها بەدەست ئەوەو هەر کەس خۆی "خوا"حەزی لێبێ پێی دەبەخشێ!!
بەڵام یەکێ لەو مەرجانەی بەمەرج گیراوە وازهێنانە لەوشتانەی خوا قەدەغەی کردوون،
کەواتە هەرکەس گوێ بەشتە قەدەغەکراوەکانی خوا نەدات ستەمکارە هەم لەخۆی هەم لەو کەسانەی بەهۆی سنوور شکاندنی قەدەغەکراوەکانەوە زەرەری بەر دەکەوێ!
و دەبێتە هۆی بێبەش کرانیشی لەبەهەشت!!!
دەی خەڵک هەیە خۆی وا دەردەخات کە باوەڕی بە خواو بەبەهەشت نی یە کەچی دەمی لە هەموو کەس گەرمترە بۆ باس و خواسی بەهەشت؟!!!
دەی خوایە قەدەغەکراوەکانی خۆت
لەبەرچاومان ناشیرین بکەی تا بتوانین لێیان دوور بکەوینەوە
خوایە نەبینە هۆی ستەمکردن نەلەخۆمان!
ونە لە غەیری خۆمان.....