گشتی
کاریگەری قسەی خۆش
کاریگەری قسەی خۆش 

‏‎مرۆڤ لەم سەردەمەدا، ئەوەندە دڵی توندە، بەردەوام حەزی لە قسەی خۆشە؛ تا لەو دڵتەنگییە ڕزگاری بێت، زۆر هۆکار هەیە بۆ دڵتەنگبوونی مرۆڤەکان، هەر لە بیستنی هەواڵ ناخۆش و دیمەنی جەنگو قسەی زەبری ‎چواردەورمان.... ئەمانە هەموو هۆکارن بۆ دڵتەنگی و بێتاقەتی، کە لە ڕووی دەروونییەوە مرۆڤ دەڕووخێنن؛ چونکە تەواو ئەو قسانە دەچێتە ناو ناخمانەوە، پێویستمان بە قسەی خۆش هەیە؛ تا خانەکانی لەشمان چالاک بێت وەکو دەڵێن (مار بە قسەی خۆش لە کون دێتە دەر)، ئەو پەندە فێرمان دەکات، قسەی ‎خۆش و چاک هەمیشە مێشکی مرۆڤ ئاسوودە دەکات، ئەوەتا زانایەک ناوی(ماسۆروئیمۆتۆ )تاقیکردنەوەیەکی لەسەر ئاو کردووە، بۆی دەرکەوتووە ئاوێک قسەی خۆشی بۆ بکرێت کریستاڵەکانی جوانترە، لە ئاوێک کە قسەی ‎ناخۆشی بۆ دەکرێت، زانست سەلماندوویەتی لەشی مرۆڤ، %70ئاو پێکهاتووە، بۆیە قسەی ‎خۆشو ناخۆش ڕاستەوخۆ کاریگەری لە سەر ‎دەروونی مرۆڤ جێدەهێلێت. ئەم فەرموودەی ‎پێغەمبەر( صل الله عليه وسلم ) دێتەوە یاد، کە دەفەرموێت:(‎الکلمة الطیبة صدقة) واتە: (قسەی باش و چاک خێرە)، یان خودای گەورە لە قورئانی ‎پیرۆز دا دەفەرموێت: ( وَقُل لِّعِبَادِي يَقُولُوا الَّتِي هِيَ أَحْسَنُ ۚ إِنَّ الشَّيْطَانَ يَنزَغُ بَيْنَهُمْ ۚ ) الاسراە:٥٣‏ واتە: (ئەی پێغەمبەر (صَلَّىٰ ٱللَّٰهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ) بە بەندەکانم بڵێ: چاکترین ‎گوفتار بڵێن؛ چونکە شەیتان بەڕاستی دەیەوێت نێوانیان تێک بدات)،. وەکو دەگێڕنەوە: جارێک پاشایەک خەون دەبینێت، لە خەوەکەدا مردنی ‎نزیك بۆتەوە، بانگی زۆر خەونزانەکان دەکات، پاشا خەونەکەی بۆیان دەگێڕێتەوە: هەر یەکێک کە بۆی لێک دەدەتەوە پێ دەڵێت: پاشا تۆ دەمریت، پاشا هەموویان دەکوژێت، بانگی ‎حەکیمێکی تر دەکات، داوای لێ دەکات خەوەکەی بۆ لێت بداتەوە، حەکیمەکە دەڵێت: پاشا تۆ مەرگی ئازیزانت نابینیت، پاشا خەڵاتی دەکات، ئەوەش هەر پێی وتووە: تۆ مردنت نزیکە، بەڵام شێوازی وتنەکەی جیاواز بووە، بۆیە قسەی خۆش دڵی مرۆڤەکان ئارام دەکاتەوە، بۆیە ئازیزان با لە کاتی قسەکردندا وشەی زۆر جوان و خۆش بەکار بهێنین، با ئێمە چواردەوری خۆمان دڵخۆش بکەین، با ببینە هۆکاری کامەرانی بۆ مرۆڤەکان، هاینریش بۆل دەلێت: (زۆر جار توندوتیژی وشە لە توندوتیژی زللەو تفەنگ خراپترە) کە قسەمان خۆش بوو، لای خوای گەورە پاداشت وەردەگرین، لای مرۆڤەکانیش خۆشەویست دەبین، خەڵکیش قسەی خۆشمان بۆ دەکات جەستەمان هەمیشە چالاک دەبیت.

‏‎گۆڤاری بڕیار
903 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/27/2021 6:14:58 PM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.