گشتی
خوای گەورە بەم شێوەیە دەیەوێت ڕاتبھێنێ
خوای گەورە بەم شێوەیە دەیەوێت ڕاتبھێنێ

١ - لە پەروەردەکردنی خوای گەورە بۆت: 
    توشی ئازار وناخۆشی دەبیت لەو کەسانەی بە چواردەورت دان بۆ 
    ئەوەی دڵت وابەسە نەبێ بە کەس ، نە بە برا نە بە ھاوڕێ نە بە 
    خۆشەویست ، بەڵکو دڵت وابەستە ببێ بە خودی پەروەردگار .

٢ - لە پەروەردەکردنی خوای گەورە بۆت: 
     لەوانەیە تاقیت بکاتەوە ، بۆ ئەوەی سەبرو ئارامی ومتمانەی تەواو 
     لە دڵتدا بچەسپێت ، دەربارەی ئەوەی ئایا تۆ ڕازیت بەوەی پێی 
     بەخشیویت؟ یان تۆ متمانەت بەوە ھەیە کە پەروەردگار دانا و کار 
     بەجێیە؟

٣ - لە پەروەردەکردنی خوای گەورە بۆت: 
     لەوانەیە ڕزق و ڕۆزیەکەت لێ قەدەغە بکات چونگە پەروەردگار 
      دەزانێ ئەم ڕزق وڕۆزیە ھۆکارێکە بۆ خراپ بوونی دینەکەت یان 
      دونیات یان ئەوەیە ھێشتا کاتی نەھاتووە ، بەڵام لە خۆشترین 
      کاتدا کە پێویستیت پێیەتی دێتەوە بۆت.

٤ - لە پەروەردەکردنی خوای گەورە بۆت: 
    لەوانەیە بێ بەشت بکات لە نیعمەتێک زۆر پێی ئاسودەو دڵخۆشی ، 
    چونکە پەروەردگار سەیر دەکات دڵت زۆر بەو نیعمەتە وابەستەیە 
     وسەرقاڵی بە دونیا ، بۆیە دەیەوێت حەقیقەتی ئەو نیعمەتەت 
     نیشان بدات تا واز بێنی لە نازو نیعمەتەکانی دونیا و تامەزرۆی 
     بەھەشت ببیت.

٥ - لە پەروەردەکردنی خوای گەورە بۆت: 
     خوای گەورە دەزانێ کە نەخۆشیەک لە دڵتایە و تۆ بەتواناو ویست 
     وئیرادەی خۆت چارەسەرکردنت لا نیە ... تاقیت دەکاتەوە بە 
      ناڕەحاتیەکان ... لە دڵت دەیھێنیتە دەروە وپێت ناخۆشە وکەمێک 
      ئازاری پێوە دەچێژیت ... پاشان لە دوای ئەوە پێدەکەنیت.

٦ - لە پەروەردەکردنی خوای گەورە بۆت: 
    وەڵامدانەوەی داواکانت دوا دەخات تا ھەموو ھۆکارەکان کە بە 
    دەستە تەواو دەبن و بێ ھیوا دەبیت لە چاک بوونی حاڵ وژیانت ، 
    بەڵام بۆت چاک دەکاتەوە لە کاتێکدایە ئاگات لە ھیچ نەماوە بۆ 
    ئەوەی بزانیت کێ نیعمەت دەبەخشێت بەسەرتا.

٧ - لە پەروەردەکردنی خوای گەورە بۆت: 
    کاتێک ھەڵدەستیت بە ئەنجامدانی عیبادەتەکان لە پێناو دونیا ئەوا 
    بێ بەشت دەکات لە دونیا تا ئەو کاتەی ئیخلاس ودڵسۆزی 
    دەگەڕێتەوە بۆ دڵت وڕادێیت بەوەی عیبادەتەکانت بۆ پەروەردگار  
    ببێ پاشان پێت دەبەخشێت وھیچ ڕێگڕ نابێ بۆی لەوەی پێت بدا.

٨ - لە پەروەردەکردنی خوای گەورە بۆت: 
    کاتێ موسیبەتەکانت درێژە دەکێشێت پێت نیشان دەدا لەو کاتانەدا 
    لە لوتف و چاودێری پەروەردگار بەسەرتا تا وادەکات دڵت فراوان 
    ببێت وپڕ ببێ لە ناسین و خۆشەویستی پەروەردگار.

٩ - لە پەروەردەکردنی خوای گەورە بۆت: 
     پەروەردگار دەتبینێ بێ ئاگایت لە پەروەردە کردنی بۆت و 
     ڕوداوەکان وا ڕاڤە دەکەیت لە خودی خۆیانەوەیە ڕودەدەن ، خوای 
     گەورە بەردەوام پێت نیشان دەدات تواناو قودرەتەکانی و خێرا 
     گیرا بوونی نزاو پاڕانەوەکانت بۆ ئەوەیە بە خەبەر ببیتەوەو چاوی 
     دڵت بیانبینێت.

١٠ - لە پەروەردەکردنی خوای گەورە بۆت: 
     پەروەردگار خێرا سزات بدات لەسەر تاوانەکانت بۆ ئەوەی تۆ خێرا 
     بکەیت وبگەڕبیتەوەو تۆبە بکەیت و لێت خۆش پبێ وپاکت 
     بکاتەوە و ونایەڵێ تاوانەکان سەر دڵت ڕەش بکەن و داپۆشێت.

١١ - لە پەروەردەکردنی خوای گەورە بۆت: 
     کاتێ زۆر لەسەر شتێک دەڕۆیت تا دەستت دەکەوێت وپێی ئاگایت 
     لە توانای پەروەردگار ئەوا پێت دەدا تا ڕاست ودروستی وتام 
     وچێژی دەبینی وپاشان ڕقت لێ دەبێ ودڵنیا دەبیت کە ھەڵبژاردنی 
      پەروەردگار باشتر بوو بۆت.

١٢ - لە پەروەردەکردنی خوای گەورە بۆت: 
     لە نێو تاقیکردنەودا بیت ... پێت نیشان دەدا لە تۆ خراپتر ھەیە 
   ( لە ھەمان تاقیکردنەوە ) ... بۆ ئەوەی ھەست بە لوتفی پەروەردگار   
    بکەیت ولە ناخی دڵت بڵێت : سوباس بۆ خوا.

                       ئامادەکردن : شێرزاد سید زادە
953 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/27/2021 6:20:59 PM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.