گشتی
ھەمیشە ورەت بەرز بێت.!!
ھەمیشە ورەت بەرز بێت.!!

نەخۆشێک دەیویست لە لەندەن نەشتەرگەری بکات، دوو کاتژمێر پێش نەشتەرگەرییەکە، پەرستارێک هاتە ژوورەوەو دەستی بە ڕێکخستنی گولەکانی ناو گوڵدانی ژوورەکە کرد، وا دیاربوو ڕێکخستنی گولەکان کارێکی تایبەت بوو بەو، لەو کاتەی خەریکی گولەکان بوو، لە نەخۆشەکەی پرسی: دکتۆرەکەی تۆ کێیە؟ نەخۆشەکە لە وەڵامدا گوتی: د. جبسۆن پەرستارەکەش بە سەرسامییەوە گوتی: ئایا ڕەزامەندیی نواند نەشتەرگەریت بۆ بکات؟! نەخۆشەکە: بەدڵنیاییەوە. 
پەرستارەکە: زۆر سەیرە! 
نەخۆشەکەش گوتی: بۆچی؟ 
لە وەلامدا گوتی: ئەو تا ئێستە نەشتەرگەری بۆ ‎١٠‏ هەزار نەخۆش کردووەو هەمووشی سەرکەوتوو بووە، 
ئەو هیچ کاتی نییە چۆن کاتی بۆ تۆ داناوە؟! ئەویش گوتی: کاتێک سەردانم کردووە، ئەمڕۆی بۆ دیاری کردم.
پەرستارەکەش دووبارە سەرسامی خۆی دەربڕی و
گوتی: بەڕاستی ئەو زۆر سەرکەوتووەو لە هەمان کاتیشدا زۆر نەرمونیانە، پاشان چووە دەرەوە، دوای ئەوەی نەشتەرگەرییەکە بەسەرکەوتوویی تەواو بوو، نەخۆشەکەش زۆر تەندرووست باش بوو.
دوای ئەوەی خێزانی نەخۆشەکە پسوولەی پارەی نەشتەرگەرییەکەیان بینی تێیدا نووسرابوو ‎٢٠٠٠‏ جونەیە تەنها بۆ بەرزکردنەوەی ورەی نەخۆشەکەیە!
ئەو پەرستارە لە ڕاستیدا پزیشکی دەروونی بوو، کاری بەرزکردنەوەی ورەی نەخۆشەکانە بەشێوەیەکی زیرەکانە، خۆی وا دەردەخات خەریکی ڕێکخستنی گوڵەکانە، بەلام لەکاتێکدا ئامانجی ئامادەکردنی نەخۆشەکانە بۆ نەشتەرگەری بەدڵنیایی و متمانەیەکی زۆرەوە؛ چونکە پرسیارەکانی وا لە نەخۆشەکە دەکات، زۆر دڵخۆش بێت
دکتورێکی سەرکەوتوو ئامادەیە نەشتەرگەری بۆ بکات، کاتێک نەخۆشێک ورەی بەرزو متمانەی بە سەرکەوتوویی دکتۆرەکە هەبوو ئەوا بێگومان بە تەندرووستییەکی باشەوە وەڵامی بۆ نەشتەرگەرییەکە دەبێت. لە ئێستاشدا لە ڕووی تەندرووستییەوە جەخت لەوە دەکەنەوە ئەو نەخۆشەی بە ورەیەکی بەرزەوە دەچێتە نەشتەرگەرییەوە بەسەرکەوتوویی و تەندرووستییەکی باشەوە هەڵدەسێتەوە. بەپێچەوانەی ئەو نەخۆشەی بەبێ ورەو متمانەوە نەشتەرگەری دەکرێت نەشتەرگەرییەکەی سەرکەوتوو نابێت..

وەرگیراوە لە گۆڤاری بڕیار
785 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/27/2021 6:38:06 PM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.