بیرکرنەوە و تێڕامان لەقورئان
بیرکرنەوە و تێڕامان لەقورئان
یەکێک لەمەبەستەکانی قورئان ،ئەوەیە لەکاتی قورئان خوێندنەوە وخەتم کردندا زۆر بیر لەماناو مەبەستەکانی بکەینەوە و ئامانجمان تەنیا تەواوکردنی خەتم و هەڵدانەوەی لاپەڕەکانی نەبێ .....
بەڵکو گرنگە دوای ئەوەی قورئانەکەت دادەخەی هەست بکەی چەندە ئاستی ئیمانت بەرزبۆتەوە ،چەندە دڵت زیندوبۆتەوە، چەندە ترس و ئومێدت بۆدروست بووە،چەندە زیاتر عاشقی قورئان بووی و تامەزرۆی بیخوێنی ...
پێغەمبەر کاتێک خەتمی دەکردو باسی ئایەتی ڕەحمەتی دەخوێندەوە دڵی خۆش دەبوو دوعای دەکرد خوا لەو ڕەحمەت بێ بەشی نەکات...
کاتێک ئایەتی سزاو دۆزەخ وخەشم وقینی خوای دەخوێندەوە دەلەرزی و چاوی پڕ دەبوون لەگریان و فرمێسک جۆگەلەی دەکرد بەسەر کوڵمەی پیرۆزیداو چەندان جار ئایەتەکەی دوبارە دەکردەوە و دەپاڕایەوە خوا لەوسزایە پەنای بدات.....
تەنانەت جاری وابووە تا بەیانی یەک ئایەتی دوبارەکردۆتەوەو لەگەڵی گریاوە......
هاوەڵانی ئازیزیشی کاتێک ئایەتێکیان خوێندبێتەوەو لێی تێنەگەیشبن وەستاون لەسەری وچەندان جار دوبارەیان دەکردەوە....
زانایانی پێشین شەوی وابووە تابەیانی یەک ئایەتیان لەشەو نووێژەکانیان دوبارەکردۆتەوەو بیریان لەماناو مەبەستەکانی کردوەو بەراوریان کردوە بەحاڵی خۆیان ،بزانن جێ بەجێ یان کردووە یان نا!!
یان چۆن چۆنی لەژیانی خۆیان جێ بەجێی بکەن و بیگەێنن...
خوا دەفەرموێ:
﴿سُورَةٌ أَنزَلْنَاهَا وَفَرَضْنَاهَا وَأَنزَلْنَا فِيهَا آيَاتٍ بَيِّنَاتٍ لَّعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ﴾ (النور، 1)
ئەوە سورەتێکە ناردومانەتە خوارو پێویستمگان کردون حوکمەکانی و چەندان نیشانەو بەڵگەی ئاشکرای تێدان تا پەندی لێ وەربگرن...
یان دەفەرموێ:
﴿كِتَابٌ أَنزَلْنَاهُ إِلَيْكَ مُبَارَكٌ لِّيَدَّبَّرُوا آيَاتِهِ وَلِيَتَذَكَّرَ أُوْلُوا الأَلْبَابِ﴾ (ص، 29)
ئەو قوڕئانە پەرتوکێکە ناردومانەتە خوارێ زۆر پیرۆزو بەبەرەکەتە ،تا لەئایەتەکانی وردببنەوەو پەندی لێ وەربگرن ژیرەکان....
ڕۆژێک لەپێغەمبەریان -صلي الله عليه وسلم- پرسی:
( أَيُّ النَّاسِ أَحْسَنُ صَوْتاً لِلْقُرْآنِ وَأَحْسَنُ قِرَاءَةً؟ قَال:
“مَنْ إِذَا سَمِعْتَهُ يَقْرَأُ أُرِيتَ أَنَّهُ يَخْشَى اللَّهَ)
کام کەسە خۆشترین دەنگی هەیەو جوانترین قورئان دەخوێنێ:؟؟فەرموی:ئەوکەسەیە کاتێک گوێی لێ دەگری کەقورئان دەخوێنێ هەست دەکەی لەخوا دەترسێ...
بائاگامان لێ بێت خێری زۆرو گەورە لەوەدایە قورئان بەفکرو بیرۆهۆش و هەموو هەستەکانمان بخوێنین بێگومانیش ئایەتێک بەفیکرەوە بخوێنرێ خێری لەخەتمێک زیاترە بیروهۆشی لەگەڵ نەبێ!!
ئینجا بزانن ئەوکەسەی یەک ئایەت دوبارە دەکاتەوە تا تێی بگات یان دڵی پێی خۆش بێت ،یان دڵی بترسێ و تالەگەڵی بگرێی خێری زیاترە لەوەی لاپەڕەی زۆرو خەتمی زۆر دەکات وبیرکردنەوەی لەگەڵ نیە...
لێرەدا مەبەستمان ئەوەنیە ئەوەی لەمانای تێ نەگات و خێری نەگاتێ ،بەڵکو دەمانەوێ بڵێین ئەوەی بەهۆش وفکرەوە دەی وخوێنێ خێری زۆرترە...
هەموومان دەزانین چاکە یەک بەدەیەو بەسەدو بەحەوت سەدووزیاتریشە...قورئان لای کەمی بۆ هەر پیتەی دەخێرە بەڵام کاتێک هۆش ودڵ وهەستەکانیشت تێکهەڵ بەقورئان دەبن چاکەکانیشی لەگەڵ بەرزدەبنەوە..
خوای گەورە وامان لێ بکات قورئان تێکهەڵی ناخ و هۆش وتەواوی هەستەکانمان ببێ..
ئا:طاهر عثمان وەرتی
|