گشتی
کارگێڕیی شکست خواردوو
کارگێڕیی شکست خواردوو

مێروولەیەکی ئیشکەروماندو هەبوو، هەمووبەیانیەک زوو، زۆر چالاکانە وبەهیممەت بەرزی و دڵخۆشیەوە بەرەوکارەکەی دەڕۆشت، ئیشێکی زۆری دەکردوبەرهەمێکی زۆریشی هەبوو.

کاتێک شێری پاشای دارستان بینی زۆر لێهاتوانە و بێ سەرپەرشتیار ئیشێکی زۆردەکات، لەناخی خۆیدا وتی:
ئەگەر ئەومێرولەیە بەبێ سەرپەرشتیار ئەوئیشە زۆروباشە بکات، ئەی ئەگەر سەرپەرشتیارێکی بۆدیاریکەم دەبێ چۆنبێ ؟
بەمشێوەیە، سیسرکێکی کرد بەسەرپەرشتیاری گشتی بەسەر مێرولەکەو کارەکانیەوە.

یەکەم بڕیاری سەرپەرشتیارەکەش ئەوانەبوو:
١. سیستمێکی بۆکاتی ئامادەبوون و ڕۆشتنەوە بۆدانا.
٢. دانانی سکرتێرەیەک بۆنوسینی ڕاپۆرتەکان.
٣. دیاریکردنی جاڵجاڵۆکەیەک، بۆبەڕێوەبردنی ئەرشیف، وچاودێریکردنی پەیوەندیە تلفۆنیەکان و فەیسبووک.

شێرەکە بەڕاپۆرتی سیسرکەکە ڕوخسارو دڵی گەشایەوە، داوای لێکرد ئەوڕاپۆرتانە پاڵپشت بەم بەڵگانە پشت ئەستورترو بەهێزتر بکات:
أ. وێنەوهێڵکاری ڕوونکەرەوە.
ب. شیکاری بەدەستهێنراوەکان.
بۆئەوەی لەکۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی گشتی دا بخرێنەڕوو.

سیسرکەکە ڕۆیشت ئەم شتانەی کڕی: 
١. ئامێرێکی کۆمپیوتەری پێشکەوتوو.
٢. ئامێرێکی چاپکردنی لەیزەری.
٣. مێشەڕەشەیەکیشی کرد بە بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی داتا و زانیاریەکان.

مێروولە ئیشکەرو ماندوەکە ئەوهەموو لایەنە کارگێڕیانەی سیستمی تازە و کۆبوونەوەزۆرانەی زووربەی کاتی ئیشکردنیانی لێ دەکوشت، زۆر بەلایەوە ناخۆشبوو.

کاتێکیش شێر هەستیکرد کارەکە گرفتێکی تێدایە، بڕیایدا بە:
١. گۆڕانکاری لە ڕێکارەکانی کارکردن لە بەشەکە.
٢. دیاریکردنی کوللەیەک بەهۆی ئەزموونی لە گەشەپێدانی کارگێڕی.

یەکەم بڕیاری کوللەکەش ئەم خاڵانەبوون:
١. کڕینی کەلوپەلی تازە.
٢. کڕینی فەڕشی تازە بۆحەوانەوەی فەرمانبەران.
٣. یاریدەدەرێکی تایبەتی بۆدیاریکرا، بۆدانانی پلانی ستراتیجی پەرەپێدان وئامادەکردنی بودجە.

دوای پێداچوونەوەی تێچوونی بەکاربردن لەلایەن جەنابی پاشا(شێر)ەوە، بۆی دەرکەوت پێویستە خەرجیەکان کەمتربکرێنەوە، بۆئەومەبەستەش کوندەپەپوو وەک ڕاوێژکاری دارایی دیاریکرا.

دوای ئەوەی کوندەپەپوو بۆماوەی سێ مانگ توێژینەوەو لێکۆڵینەوەی کرد، ڕاپۆرتێکی بۆ جەنابی شێر بەرزکردەوە، لەڕاپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوەکردوەکە گەیشتۆتە ئەوئەنجامەی کە بەشەکەیان بەدەست گرفتی کرێکاری زیادەوە دەناڵێنێ.

دوای ئەم ڕاپۆرتە، جەنابی شێر بڕیاری دا مێروولەکە لەکارەکە دووربخاتەوە(فەسڵ)ی بکات.

و: حەسەن مەحمود قادر
528 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/8/2022 1:33:55 AM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.