گشتی
‎ئایا بێدەنگی هیچ ماناو مەبەستێکی لە پشتە؟
ئایا بێدەنگی هیچ ماناو مەبەستێکی لە پشتە؟

مەرج نییە هەموو جارێك بێدەنگی بێ مانا و مەبەست بێت!! هەندێ جار بێدەنگی مانای جۆراوجۆر دەبەخشێ لەوانە:
1- بێدەنگی لە کاتی سەرکەوتندا متمانە بەخۆبوونە!
2- بێدەنگی لە کاتی توڕەبووندا نیشانەی هێزو توانایە!
3- بێدەنگی لە کاتی کارو پڕۆژەدا نیشانەی داهێنان و وردەکارییە!
4- بێدەنگی لە کاتێکدا هەڵەت لە بەرامبەردا دەکرێ نیشانەی حیکمەت و داناییە!
5- بێدەنگی لە کاتێکدا بەگاڵتەوە سەیری خۆت یان کارو پڕۆژەت دەکرێ نیشانەی ئەوەیە تۆ زۆر لەوە بەرزتری خۆت بەشتی سووکەوە سەرقاڵ بکەیت! 
6- بێدەنگی لە کاتی پلار تێگرتندا نیشانەی سەرکەوتنە!
7- بێدەنگی لە کاتێکدا ئامۆژگاری دەکرێی نیشانەی ئەتەکێت و ئەدەب و ڕەوشت بەرزییە!
8- بێدەنگی لە کاتی موحتاجی و ناچاریدا نەفس بەرزی و شکۆ مەندییە!
9- بێدەنگی لە کاتی ئازار و ناڕەحەتی و خەم و خەفەت و پەژارەییدا نیشانەی ئەوەیە سکاڵای خۆت تەنها بە خوا سپاردووە!
10-بۆیە پێویستە بزانین چ کاتێك بێدەنگی ئاڵتوون و زێرە و چ کاتێكیش تەنەکە و لایلۆنە!
750 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/28/2022 1:10:12 AM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.