گشتی
گەورەترین گەنجینە لە ژیاندا باوکە
گەورەترین گەنجینە لە ژیاندا باوکە


دەگێڕنەوە پاشایەک بڕیار دەدا هەموو پیاوە بە تەمەن وبەساڵاچوان بگوژن
گەنجێک دەبێ باوکی زۆر خۆشدەویست
کاتێک ئەم گەنجە بەم بڕیارەی زانی باوکی بردە نێو ژوورێکی نهێنی لە ژێر زەمینی ماڵەکە
وکاتێک سەربازەکان هاتن بۆ ماڵەکە کەسیان نەدۆزیەوە
ڕۆژگار تێپەڕی وپاشا لە ڕێگای سیخوڕو خائینەکان
بەوەی زانی کە ئەم گەنجە باوکی شاردۆتەوە
پاشا بڕیاریدا ئەم گەنجە تاقیبکاتەوە پێش ئەوەی گەنجەکە دەستگیر بکات وباوکی بگوژێت بۆیە سەربازێکی نارد.
سەربازەگە بە گەنجەکەی وت کە پاشا دەڵێ سبەینێ بە سواری وبە پیادە ئامادە بیت
گەنج نەیزانی چی بکات بۆیە ڕۆشت بۆ لای باوکی وڕوداوەکەی بۆ گێڕایەوە
باوک بە زەردەخەنەیەکەوە بە کوڕەکەی وت دارێکی گەورە بهێنە وسواری ببە ( بیخە نێوان هەردوو قاچت ) و بە سواری وبە پیادە بڕۆ
گەنجەکە ڕۆشت وپاشا سەرسام بوو بە زیرەکیەکەی
وپاشا وتی بڕۆ سبەینێ بە پێخاوسی وشتت لە پێدا بێت وەرەوە....
گەنجەکە دوو بارە بە باوکی ئەمەی بۆ گێڕایەوە
باوک وتی پێڵاوەکانتم پێ بدە 
باوک هەستا بنی پێڵاوەکانی لێکردەوە وپێی وت لای پاشا بەو شێوەیە لە پێی بکە
گەنجەکە ئەمەی ئەنجامدا وپاشا وتی بڕۆ سبەینێ بە پێخاوسی وشتت لە پێدا بێت وەرەوە
گەنجەکە دوو بارە بە باوکی ئەمەی بۆ گێڕایەوە
باوک وتی پێڵاوەکانتم پێ بدە 
باوک هەستا بنی پێڵاوەکانی لێکردەوە وپێی وت لای پاشا بەو شێوەیە لە پێی بکە
گەنجەکە ئەمەی ئەنجامدا
پاشا سەرسام بوو لە زیرەکی گەنجەکەو
پێی وت بڕۆ وسبەینێ دوژمن ودۆستەکەت لەگەڵ خۆت بهێنە
گەنجەکە گەڕایەوە وئەمەی بە باوکی وت
باوک پێکەنی وبە کوڕەکەی وت 
لەگەڵ خۆت خێزانت وسەگەکەت بەرەو ولە هەردووکیان بدە لە بەرچاوی پاشا
گەنجەکە وتی چۆن؟
باوک وتی تۆ ئەوە بکە ودوای دەبینی چی ڕوودەدا
بۆ بەیانیەکە گەنجەکە ڕۆشت بۆ لای پاشا
ولە بەردەم پاشا لە خێزانیدا ، خێزانی قیژاندی و وتی پەشیمان دەبیت لەسەر ئەو کارەت و بە پاشای وت کە باوکی شاردوەتەوە وڕۆشت
گەنجەکە لە سەگەکەی دا ، سەگەکەش ڕایکرد
پاشا سەرسام بوو و وتی هاوڕێی بەوەفا و دوژمن؟!
گەنجەکە بە ئیشارەت بانگی سەگەکەی کرد ، سەگەکەش بە خێرا هات بۆ لای گەنجەکە وبە چواردەوری دەسوڕایەوە بە خۆشی
گەنجەکە بە پاشای وت ئەمەیە وەفاو دوژمن
پاشا سەرسام بوو و وتی بۆ سبەینێ باوکت لەگەڵ خۆت بهێنە
گەنجەکە ئەەشی بۆ باوکی گێڕایەوە
بۆ ڕۆژی دواتر ڕۆشتن بۆ لای پاشا 
پاشاش بڕیاریدا کە پیاوە بە تەمەنەکە وەک ڕاوێژکار دانێ بۆ خۆی لە دوای ئەو تاقیکردنەوانەدا
وگەنجەکە بە هۆی باوکی ڕزگاری بوو لە کوشتن.

تێ بینی / ئافرەت یەک شتی خراپی لەگەڵ بکەیت ئەوا ئەو هەزارەها چاکەی لەگەڵت کردووە زەربی سفری دەکات و وائەزانێ هیچ چاکەت لەگەڵ نەکردووە.

٭ باوک چەند بە تەمەن وپیر ببێت بەڵام گەنجینەیەکە نرخ وبەهای نازانین تا کار لە کار دەترازێ.
٭ باوک قوتابخانەیەکی واقیعیە بۆ ڕۆڵەکانی.
٭ باوک ئەزموونێکە لە ژیان.
٭ دڵسۆزترین کەس بۆ مرۆڤ باوکە.
٭ لە کارو بارەکانتا ڕاوێژ بە باوکت بکە چونکە دڵنیابە باشترین چارەسەرو ڕێنمایی لای ئەوە.
٭ تا باوکت ماوە ڕێزی بکرە چونکە ئەگەر خراپ ببیت لەگەڵی ئەوا هەمان شت دێتە ڕێگات دڵنیابە.
٭ ئامان سەد ئامان با باوکت لێت ڕازی بێ.

ئامادەکردن : شێرزاد سید زادە
420 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/30/2022 1:27:51 PM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.