گشتی
تێرامانێک بۆ خاوەن عەقڵ و ژیریەکان
تێرامانێک بۆ خاوەن عەقڵ و ژیریەکان

لە فەیسبوک وتویتەرو ئینستاگرام زیاتر لە 500 ھاوڕێ
لە ھاند و موبایل زیاتر لە 100 ھاوڕێ
لە گەڕەک و ناوچە وشوێنی کارکردنت زیاتر لە 50 ھاوڕێ

لە کاتی تەنگانە تەنھا یەک 
لەگەڵ تەرمەکەت خێزان و خانەوادەکەت
لە گۆڕدا تەنھا خۆت

سەرسام مەبە ئەمەیە ژیان 

ڕاستیەکە دەبیت بیزانیت ھیچ شتێک سودت پێ ناگەیەنێت تەنھا کارو کردارە جوان وچاکەکانت نەبێ

- جیھانێکی سەیرە
جەنازە بە شوێن جەنازە .. مردن لە دوای مردن 
و دەنگوباسی مردن وەک ھەورە بروسکەیە ، فڵان کەس بە 
ڕوداوی ئوتۆمبیل ، کەسێکی دیکە بە نەخۆشی ، کەسێکی 
دیکە ساغ و سەلامەت بوو بەڵام مرد ، و یەکێکیتر 
گوژا......ھتدد
ھەموویان ژیانی دونیایان بەجێھێشت 
و لە گۆڕدان و بەگڵ داپۆشران، 
بە دڵنیایەوە ڕۆژی من و تۆ دێت زوو بێت یان درەنگ
- کەواتە خۆت ئامادە بکە بۆ ئەو ڕۆژە کە سەفەرێکە و 
گەڕانەوەی نیە

- ئەی ئەو کەسەی تۆبە دوادەخەیت بە بیانووی ھێشتا ژیان زۆری ماوەو دەڵێیت : کە پیرو بەساڵاچووم دەگەڕێمەوە.
- لە گۆڕستان نەنوسراوە ئەمە تەنھا بۆ گەورەکانە
- بەختەوەر ئەو کەسەیە ئەو دونیاکەی ئاوەدان دەکات.
ئامادە کردن : شێرزاد سید زادە
784 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/30/2022 2:04:33 PM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.