گشتی
چەند ڕێسایەک بۆ مانگی ڕەمەزان
چەند ڕێسایەک بۆ مانگی ڕەمەزان

١. لەکاتی بەربانگدا خواردن کەم بخۆ، بۆ ئەوەی بەجوانی تەراویح ئەنجام بدەیت.

٢. لە ئێستاوە مزگەوتێک دیاری بکە کە نوێژەکانی لێ ئەنجام دەدەیت، هەوڵبدە لە ڕیزی یەکەمدا بیت.

٣. خۆت سەرقاڵ مەکە بە سۆشیاڵ میدیا و دراماکانەوە، ئاگات لە کاتەکانت بێت...

٤. نیەتی خەتمێک یان چەند خەتمێک بهێنە و با قورئانێکی تایبەت بە خۆتت هەبێت، گرنگی بە چۆنیەتی قورئان خوێندنەکەت بدە نەک چەندێتی.

٥. دوعای سوجدەی تیلاوە لەبەربکە: سَجَدَ وَجْهِي لِلَّذِي خَلَقَهُ، وَصَوَّرَهُ، وَشَقَّ سَمْعَهُ وَبَصَرَهُ، تَبَارَكَ اللَّهُ أَحْسَنُ الخَالِقِينَ. 

٦. هەوڵدە چاو و گوێ و زار و ئارەزووەکانت لە حەرام بگریتەوە و ئەوانیش بەڕۆژووبن...

٧.  با زمانت تەڕبێت بە یادی خودا و زۆر داوای لێخۆشبوون لەخودا بکە.

٨. بزانە ئەوەی بە ڕۆژ حەرامە، بە شەویش هەر حەرامە،
دووبارە خۆت بەدووربگرە لە سۆشیاڵ میدیا...

٩. زۆر کەس لە ڕەمەزاندا ڕوو دەکاتە عیبادەت و تاعەت،
ئێوەیش هاوکاریان ببن و یارمەتیان بدەن، سابەڵکوو ڕاوەستاوببن و ئیدی نەگەڕێنەوە سەر تاوان و خراپەکاری. ئاممان کەس سارد نەکەنەوە و پڕ ئومێد و هیوابن و لەکەس نا ئومێد مەبن.

١٠. ئاگاداربە ڕەمەزان زۆر خێرا تێدەپەڕێت...

١١. ببەخشە گەر کەمێکیش بێت، هەوڵدە بەربانگی کەسێک ئامادەبکەیت هەتا هاوبەشی خێر و چاکەکەی بێت...

١٢. فرسەتە بۆ ئەوەی زۆرترین شەونوێژ ئەنجام بدەیت...

١٣. ئاگات لە دراوسێ و گەڕەکەکانتان بێت، ئاگات بێ هاوژین و بێ باوکەکان بێت.

١٤. زۆر دوعا بکە، هەتا خودا وەڵامت بداتەوە و جەژنەکەت بکات بە دوو جەژن.
 
وەرگێڕانی: ئەیاد فەهمی
#Aiad_fahmi
874 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/30/2022 3:01:02 PM

© Copyright 2022 All Rights Reserved.